باران، به تی‌شێرتێکی سپییه‌وه دێت و
به پاڵتۆیه‌کی بۆره‌وه ئه‌چمه پێشوازیی!!
باران زمانی ته‌ڕ کرد و
برینه‌کانی لێسامهوه
باران پێی وتم:
زرنگه‌ی پاوانه‌کانی مردن،…
هه‌ندێ جار له ده‌نگی به‌ربوونه‌وه‌ی من خۆشتره
باران سه‌ری کرد به ژووره‌که‌مدا،…
که چرا نه‌خۆش و زۆپا خهواڵووهکهمی بینی..
شه‌رمی کرد خۆی گه‌رم کاته‌وه!!
باران ئه‌بارێت نم..نم و تاو. تاو ؛
نم..نم،..
به‌رامه له خۆڵی ئه‌ندێشه‌م هه‌ڵئه‌سێنێت و
تاو..تاو،…
وه‌ک جلهسهگ ئه‌مشواته‌وه
باران وه‌ک کۆڵکێش،…
هه‌موو دڵۆپه قورسه‌کانی دێنێت و
مایه‌پووچ. مایه‌پووچ ئه‌گه‌ڕێته‌وه
باران به سواری پاسکیلێکی شکاوه‌وه هات،…
که گهشتهلام، ڕه‌نگی به جۆرێ په‌ڕیبوو،
به‌فریش نهیئهناسییهوه
دیسان بارانه ؛
دڵۆپه‌کانی،کریستاڵی خه‌ونی گهورهکچێکن و په‌رش ئه‌بن
باران قوڕم بۆ خۆش ئه‌کا و
منیش له ڕووخساری بێزاریی ههڵئهسووم
به‌ر نه‌فره‌تی باران که‌وتووم
بۆیه گوڵێکم تیا شین نابێت
نازانم بۆ به بارانه‌وه گرتوومه !؟
ڕه‌نگه شێتییه‌کی تازه بێت!
غهرقمکه له خۆت، باران،
بوار بۆ وه‌سێتێکی کورتیشم مه‌هێڵه‌ره‌وه
نه‌وه‌ک شتێکی قۆڕ بڵێم!!
که‌مێک جڵه‌وم بۆ شل که،…
هه‌موو ئیعتیرافێکت بۆ ئه‌که‌م، باران
وه‌ره ده‌ستبازیی بکه‌ین،
تۆ، په‌لی من ڕابکێشه و
بمبه‌ره ناو ته‌ڕبوونه‌وه،
منیش په‌لکێشت ئه‌که‌م بۆ به‌ر هه‌تاو، باران!
چه‌ند جوان ده‌ستی “دڵۆپ”ه‌کانت گرتووه
له‌وه ده‌چێت، بیانبه‌یت چه‌تریان بۆ بکڕیت، باران!!
له‌تاو گه‌رما،..
له چۆمه‌کاندا خۆی ئه‌شوات، باران
له‌تاو سه‌رما…
دێته نێو له‌پی ده‌ستمه‌وه، باران
له غه‌ریبییدا هه‌ڵناکات
بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ باڵق بوو
ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌باوانی،باران
باران، باران،باران ؛
باران، میهری خودا له چاوی دایکما
باران،ناوی ئه‌و کچه‌م،که نیمه
باران، ئه‌و شیعره‌ی له ئه‌زه‌له‌وه بۆ ئه‌به‌د درێژ ئه‌بێته‌وه
شوباتی 2013
ئەڵمانیا/ کۆلن