قوتابییه‌كی كورد بڕوانامەی ماسته‌ر له بواری (پسپۆڕییه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیلە)ـی لە بەریتانیا به‌ده‌ستهێنا.
دكتۆر شاخه‌وان سه‌ید، قوتابییه‌كی كورده و خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانییه، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: “ئەمڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)، ئاهەنگی دەرچوون و بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی باڵا، لە بواری پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەم لە بەریتانیا به‌ده‌ستهێنا”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: “سوپاس بۆ خودا، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر بۆ ماوەی 4 ساڵ، توانیم بڕوانامەی ماستەر (MSc transplantation) لە بواری نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بە دەست بێنم”.