ماتیۆ زایس
هێرشی میلیشیا عێراقییەکانی نزیك لە ئێران بۆ سەر کێڵگەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکای لە کەرتی وزەدا خستووەتە مەترسییەوە.
بە گوێرەی وتارێكی ماتیۆ زایس، كه له وێبسایتی (Rەال Cلەار Eنەرگی) بڵاوكراوه ته وه، ئێران بۆ پەلاماردانی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان، تەنیا بە ئاراستەکردنی میلیشیا عێراقییەکان نەوەستاوە، بەڵکو بە شێوەیەکی کاریگەر، دادگاکانی عێراقی بەلاڕێدا بردووە، بۆ ئەوەی پێش لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە بەغدا بەبێ لایەنەکانی
نزیك لە ئێران، بگرێت.
هاوبەشی متمانە پێکراو
ئەو نووسەرە، کە وەك پرۆفیسۆری یاریدەدەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ئەکادیمیای سەربازی ئەمەریکا کاری کردووە، هەرێمی کوردستان بە گەورەترین هاوبەشی ئەمنی و وزەی ئەمەریکا ئەژمار دەکات و دەڵێت، “کوردستان وەك هاوبەشی ئەمنی متمانەپێکراوی ئەمەریکا دەمێنتەوە و تاکە شوێنە لە هەموو عێراقدا، کە حکومەتی ئەمەریکا پارەی پرۆژەکانی وزەی تێدا دابینکردووە”.
جەختی لەوەش کردووە، “ئەمەریکا چیتر ناتوانێت رێگە بە ئێران بدات هاوبەشی ٣٠ ساڵەی ئەمنی و وزەی ئەمەریکا
لەگەڵ کوردستان بسڕێتەوە.
ئێمە (ئەمەریکا) رۆڵێکی گرینگمان هەبووە لە دروستکردنی هەرێمی کوردستاندا، ئێستاش دەبێت بیپارێزین”.
دكتۆر زه یس ئەوەی خستەڕوو، ئامانجە درێژخایەنەکەی ئێران لاوازکردنی سیستەمی فیدراڵیزمی عێراق و خنکاندنی دارایی کەرتی وزەی هه رێمی کوردستانە.
بڕیاری دادگای باڵای عێراق و لێکەوتەکانی
لەم دواییانەدا، دادگای باڵای عێراق بە بڕیارێک، گرێبەستەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و چوار کۆمپانیای نەوتیی نێودەوڵەتی ئەمەریکی و ئەوروپی بە نایاسایی لە قەڵەمدا.
دكتۆر زه یس، كه پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە پرۆگرامی توێژینەوەی ئاسایش لە قوتابخانەی والش بۆ خزمەتگوزاری دەرەوە لە زانکۆی جۆرج تاون باسی له وه كردووه، كه بڕیارەکەی دادگای باڵای عێراق، مەترسی لەسەر ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە کۆی ٤٥٠ هەزار بەرمیل هەناردەی نەوتی هه رێمی کوردستان لە رۆژێکدا دروست دەکات.
سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای باڵا و بەربەستەکانی بەغدا بۆ لاوازکردنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی رووسنەفت، گازپرۆم، تۆتال و شیڤرۆن تا ئێستا لە هەموو ئاڵنگارییەکان رزگاریان بووە.
لە هەنگاوێکی دیکەدا، عێراق كۆمپانیا سه ره كییه كانی بواری نەوت و سەرچاوە سروشتییەکان، كه له هه رێمی كوردستان كار ده كه ن خسته لیستی ره شەوە، له وانه هالیبێرتۆن و به یكه ر-هیوز.
نووسه ره ئەمەریکیەکە باسی لەوەش کرد، هەوڵی كۆنترۆڵكردنی هه رێمی كوردستان لە لایەن ئێرانەوە لە كاتێكدایە، كە بازاڕەكانی نەوتی جیهانی بە ناجێگری ماونەتەوە.
ئامانجی ئێران
عێراق وەك دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێک، لە کەرتی وزەی وڵاتەکەی خۆیدا، رووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبێتەوە، لەوانە بێتوانایی لە دابینکردنی پشکی بەرهەمهێنانی داهاتوو و پشتبەستنی بە هاوردەکردنی غاز.
نووسه ره كه ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی کۆتایی ئێران پێچەوانەکردنەوەی فیدراڵیزمی عێراقە، کە لە دەستووری عێراقیدا، نیمچە ئۆتۆنۆمی دراوەتە ههرێمی کوردستان، ئەمەش توانای پەرەپێدانی سەرچاوەکانی وزەی بۆ دەستەبەر دەکات.
ئەم رێكکەوتنە دەستووریە، سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، لەوانەش تاکە پڕۆژەی وزە لە هەموو عێرق کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دارایی دەکرێت.
هەر لە چوارچێوە ئەو باسەدا، دكتۆر زه یس نووسیویەتی: “داهاتووی هه رێمی کوردستان و عێراق لە مەترسیدایە و ئەمەریکا کۆمەڵێک ئامرازی دیپلۆماسی و ئابووری و سەربازی لەبەردەستدایە.” هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، “بایدن لە سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەرفەتی گەورەی لەبەردەستایە بەتایبەتی کاتێك کە لەگەڵ سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبێتەوە.
ئەمەریکا پێویستە چی بکات؟
لە کاتێکدا کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ساڵانە ملیۆنان دۆلار بۆ عێراق تەرخان دەکات، میلیشیاکانی نزیك لە ئێران کە خەرجییەکانیان لەسەر بودجەی عێراق دابین دەکرێت، بوونەتە هەڕەشەیەکی بەردەوام لەسەر پرۆژەی وزە لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن خودی ئەمەریکاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.
هەر بۆیە دکتۆر زەیس، كه خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی ئابووری لە ئەکادیمیای سەربازی ئەمریکا لە وێست پوینت و ماسته ر و دكتۆرای له بواری پرسه ستراتیژییه كان هه یه، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە تا ئەو کاتەی میلیشیاکانی سەربە ئێران بەردەوام دهبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کارمەندان و دامەزراوەکان و وەبەرهێنانەکانی ئەمەریکا له عێراق، کۆنگرێس بە چڕی لێکۆڵینەوە لە بودجەی ئاسایشی داهاتوو بۆ بەغدا بکات.
عێراق دووەم وڵاتی خاوەن غازی سرووشتییە و تاکە وڵاتە لە جیهاندا هەم غازی سروشتی بەرهەم دەهێنێت و هەم هاوردەکردنی غازی هەیە. ئەمەریکا بۆ ئەوەی عێراق لە غازی ئێران بێبەش بکات، دەبێت واز لە پێدانی لێخۆشبوون لە سزاکانی عێراق به ێنێت بۆ هاوردەکردن و پارەدان بە غازی ئێران، کە پێدەچێت سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سپیکردنەوەی دۆلاری ئەمریکی بەکاریبهێنێت. هەروەها عێراق وابەستەی گواستنەوەی دۆلارە لە بانکی فیدراڵی ئەمەریکاوە بۆ بەغدا، کە ئەمەش دەکرێت ببێتە کارتێکی فشار لەکاتی دانووستان، بەتایبەتی لەم هەلومەرجەدا کە ئێران هەڕەشە لە وەبەرهێنانە سەرەکییەکانی وزەی ئەمەریکا لە هه رێمی کوردستان دەکات.