- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پاڵه‌وانێتی یۆرۆی خانمان دوو یاریی ده‌كرێن: ئایسله‌ندا ـ فه‌ره‌نسا 22:00، ئیتاڵیا ـ به‌لجیكا 22:00.
- به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر گواسته‌وه‌ی موئه‌یه‌د عه‌بدولباسیتی ناوه‌راستكاری یانه‌ی زه‌ورای به گرێبه‌ستێك بۆ یه‌ك وه‌رز راگه‌یاند، پێشتر ئه‌و یاریزانه كورده یاریی بۆ یانه‌كانی دهۆك و زاخۆش كردووه، كه ئه‌مه دوازده‌یه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی هه‌ولێره.
- فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ كه لە 3 مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 41 ساڵ بەفەرمی گرێبەستەکەی تا هاوینی ٢٠٢٣ له‌گه‌ڵ میلان نوێ دەکاتەوە، بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکەی مووچەی ساڵانەی دەبێته نزیكه‌ی ملیۆنێک و نیو یۆرۆ، بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانیشی پاداشتی دیکە دەچێتە سەر مووچەکەی.
- ئیبراهیمۆڤیچ له ساڵی 1991 له یانه‌ی ماڵمۆی سویدی ده‌ستی به یاریكردن كرد، دوای 10 ساڵ خولی سویدی جێھێشت و له 2004 كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو روویكرده یانه‌ی ئا‌یاكس، دوای تێپه‌ڕكردنی 3 وه‌رزی نایاب به گرێبه‌ستێكی 16 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، دوای 2 وه‌رز یاریكردن بۆ یوڤی، په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میلان كرد، له‌گه‌ڵ ئینته‌ر له كۆی 117 یاری، 66 گۆڵ و 32 ئاسیستی كرد، پاشان درێسی یانه‌ی بارسێلۆنای پۆشی له كۆی 46 یاری، 22 گۆڵ و 13 ئاسیستی كرد، پاشان ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر یونایتد و لۆس ئانجلس تاقی كرده‌وه، پاشان به یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه ئه‌یسی میلان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه تا ئێستا 158 یاری كردووه، 92 گۆڵ و 35 ئاسیستی كردووه.
- ئۆلیڤه‌ر كان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشن: رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ماڵئاوایی لێكردین، پێموایه ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه رێزی لێبگرین، ئه‌وه‌ی لیڤا بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا زۆر گه‌وره بوو، چه‌ند ناسناوی خول و چامپیۆنزلیگ و كۆمه‌ڵێك پاڵه‌وانییه‌تی دیكه‌ی بۆ بردینه‌وه، ئه‌و لێره بوو به یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان.
- ئۆلیڤه‌ر كان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی بایرن میونشن: پێش دوو مانگ هیچ نیازێكمان بۆ فرۆشتنی لیڤاندۆڤسكی نه‌بوو، خۆشی بیری لێنه‌ده‌كردووه، به‌ڵام له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه هه‌موو شتێك گۆڕا، ئێستاش ده‌بێت به‌دوای شوێنگره‌وه‌یه‌كی باش بگه‌ڕێین، پێموایه سادیۆ مانێ یاریزانێكی به‌رزی جیهانییه و ده‌توانێت له زۆر شوێنی یاریگه یاریی بكات و زۆر دڵنیام هاوكارێكی باشی یانه‌كه‌مان ده‌بێت.
- فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵیا: یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کیمپێمبی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان دەست پێکردووە و، یانە فەرەنسیەکە لە پێناو دەستبەرداربوون لە بەرگریکارەکەی، داوای 60 بۆ 65 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام بلوز ئامادەیە 45 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە خەرج بکات.
- فابریزیۆ رۆمانۆ: ئەیاکس ئامستەردام و مانچێستەر یونایتد گەیشتوونەتە رێککەوتن، لیساندرۆ مارتینێز بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد، کە ئەو بەرگریکارە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئێستا له شاری مانچێستەره و بەفەرمی ده‌بێته یاریزانی نوێی شه‌یتانه سووره‌كان.
previous post