چێڵسی به‌هره‌وه‌رێكی ئارسناڵی برده ریزه‌كانییه‌وه
یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، ئۆماری هاچینسۆنی ته‌مه‌ن 18 ساڵانی له یانه‌ی ئارسناڵی هاوشارییهوه برده ریزه‌كانیه‌وه.
ئه‌و یاریزانه سه‌ره‌تای ژیانی یاریزانی له یانه‌ی چێڵسییه‌وه ده‌ست پێ كرد، دواتر په‌یوه‌ندیی به تیپی ژێر ته‌مه‌ن 12 ساڵانی ئارسناڵه‌وه كرد، ئه‌وه‌یش دوای وه‌ستانێكی كورت بوو له یاریی تۆپی پێی هۆڵه‌كان، ئه‌وكاته دوای به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی باشووری له‌نده‌ن، پیلێی به‌ڕازیلی به شانوباڵیدا هه‌ڵدا.
هاچینسۆن، ئێسته و جارێكی تر سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج، ئه‌وه‌یش دوای شكستی له گه‌یشتن به تیپی یه‌كه‌می ئارسناڵ له دوا ساڵ و نیوی كۆتاییدا.
له ریزی تیپی دووه‌می ئارسناڵدا وه‌رزی ڕابردوو ئاستێكی پێشكه‌ش كرد و ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌وه بینی كه یانه‌ی ئارسناڵ پله‌ی سێیه‌می خوله‌كه بگرێ.
پێشتر و له وه‌رزی ڕابردوودا، ئه‌و یاریزانه بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدا كه جامایكایه، یاریی كرد.
به‌رپرسێكی یانه‌ی چێڵسی له‌باره‌ی واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌وه، گوتی: ئۆماری رازی بوو به واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ چێڵسی، ئه‌و زیاده‌یه‌كی نایاب ده‌بێ، وه‌كوو به‌هره‌وه‌رێكی به‌جۆشوخرۆش هاتووه‌ته ریزه‌كانمانه‌وه، هیوامان وایه جێپه‌نجه‌ی خۆی له ریزه‌كانی یانه‌كه‌ماندا جێ بهێڵێ.
حه‌كیم زیاش ڕوو له كام یانه ده‌كا؟
حه‌كیم زیاش، یاریزانی مه‌غریبی یانه‌ی چێڵسی، كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه، چاره‌نووسی جێی گفتوگۆیه، به جۆرێك وا باس ده‌كرێ له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی یانه‌ی چێڵسی بێ بۆ وه‌رزی دادێ، بۆیه هه‌وڵ ده‌دا شوێنی داهاتووی خۆی دیاری بكا.
ئه‌و یاریزانه له ساڵی 2020ـدا له یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندییه‌وه چووه یانه‌ی چێڵسی، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی، هه‌رچه‌نده شوێنی یاریكردنی گۆڕا و ده‌رفه‌تی دیكه‌ی پێ درا، به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی بسه‌لمێنێ.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ڕه‌حیم ستیرلینگ و بوونی هاڤێرتس، تیمۆ ڤێنه‌ر، كریستیان پۆلیسیچ، كاڵۆم هۆدسۆن ئۆدۆی، میسۆن ماو‌نت، زیاش ده‌زانێ كه كه‌مترین هه‌لی یاریكردنی له وه‌رزی دادێ ده‌بێ، بۆیه بژارده‌ی رۆییشتن به گونجاوترین ده‌زانێ، به تایبه‌ت كه كه ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر بكا.
ئه‌وه‌ی كێشه‌یه ئه‌و بۆندانه‌ی بۆی چوون، له ئاست خواست و ته‌مای ئه‌ودا نین، یانه‌ی میلان یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی ده‌یه‌وێ بیباته ریزه‌كانیه‌وه، ساڵێك پتره هه‌وڵیشی بۆ ده‌دا، به‌ڵام ته‌نێ به شێوه‌ی خواستن ده‌یه‌وێ، چونكه بڕی بۆنده‌كه‌ی زۆره و ناتوانێ به هه‌میشه‌یی بیكڕێ.
هاوكات یانه‌ی میلان، ئه‌و یاریزانه به چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ نه‌بوونی كێشه‌ی (یاریساز- دروستكه‌ری یاری) له یانه‌كه‌ی نازانێ، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ چاڕڵز دی كاتلاری به‌لژیكی بباته ریزه‌كانییه‌وه و ئه‌و یاریزانه مه‌غریبییه بكاته یه‌ده‌گی.
هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كرێ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش هاتووه‌ته نێو بابه‌ته‌كه، به‌و پێیه‌ی زیاش په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئیریكی تین هاگی راهێنه‌ر هه‌یه، كه پێشتر له ئه‌یاكس راهێنه‌ری بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه، مانچسته‌ریش بۆندی بۆ ئه‌و ناوه‌نده یاریكردنه كردووه و كریستیان ئیریكستینی بردووه‌ته ریزه‌كانیه‌وه.
چێڵسی ئۆفه‌رێك پێشكه‌شی ئه‌ستێره‌یه‌كی پاریس ده‌كا
یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، ده‌یه‌وێ بۆند له‌گه‌ڵ یه‌كێك له دیارترین یاریزانانی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسیدا واژۆ بكا.
ڕاپۆرتی مێدیایی مێدیاكان، ئاشكرایان كرد، كه یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیز، ئۆفه‌رێكی 40 ملیۆن یۆرۆیی، بۆ ده‌ستخستنی پرێسنیل كێمپێمبی، ئه‌ستێره‌ی به‌رگریی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی كردووه.
فابریزۆ رۆمانۆ، شاره‌زای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له ئه‌ورووپا، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، باسی له‌وه كردووه، كه چێڵسی و پاریس سان جێرمان ئێسته له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانه‌وه له گفتوگۆ و دانوستانی ڕاسته‌وخۆدان.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، كه پاریس سان جێرمان داوای 60 تا 65 ملیۆن یۆرۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه‌ی كردووه، به‌ڵام چێڵسی له نێوان 45 تا 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌دا.
ئه‌و شاره‌زایه، باسی له‌وه‌ش كردووه، كه پاریس سان جێرمان ئه‌و یاریزانه‌ی به به‌شێك له پڕۆژه‌كه‌ی ده‌بینێ، به‌ڵام گه‌ر بۆندێكی باشی پێشكه‌ش بكرێ، لاری نییه له به‌ڕێكردنی.
بۆ بیرهێنانه‌وه، یانه‌ی چێڵسی له‌م هاوینه‌دا تا ئێسته بۆندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یاریزانان ڕه‌حیم ستێرلینگ و كالیدۆ كۆلیبالیدا كردووه.