وشە‌ وای گوت

سالار عوسمان

شانازی بە زمانەکەتەوە بکە
لە ڕوانگەی زمانناسێکەوە چکۆڵەترین بابەتی زمان دەبێ بە خەم، ئەو… نیشتیمان، شکۆی مرۆڤەکان، تەنانەت ئاماژەیەکی سیاسی و کەلتووریش هەر لە ڕێی زمانەوە دەپێوێ و ئیتر پێ و دانی ئەو، پێودانی زمانە و لەوێوە، لەو بەرزاییەوە سەیری بوون، ژیان و چەمکەکان
دەکات. ئەوەی لەو بەرزاییە ڕانەهاتبێ، لە نزمایی خۆڵ و خاشاک و زبری و پیسی بێزمانییەوە ڕادێ و، نەزانانە نزانێ زمان واتە بوون و ناسنامە و پەڕینەوە !..
لەم ڕۆژانەی جەژن، هەندێ کارتی جەژنە پیرۆزەم بینی، کە هی هەڵوەســـتەن، دەمەوێت ئەو هەڵوەســـتەیە بقۆزمەوە بۆ قسەلێکردن، دەمەوێ قسەلێکردنەکەیش پارڤە بکەمە سەر دوو بەش، بەشـــی یەکەم ئەو کەســـانەن، کە کوردن و زمانی کـــوردی وەک زمانی دووەم دەبینن و لەبەر هەر هۆ وهۆکارێکەوە بێت زمانی عەربی، یا ئینگلیزی، یا فارســـی و تورکی بە زمانی یەکەم دەزانن، بە نموونە دەنووسن: ( عیدکم مبارک، ئینجا بە فۆنتێکی بچووکتر و لە خوارەوە دەنووســـن، جەژنتان پیرۆز )، کورت و پوخت ئەمە خەوشـــێکی گەورەیە و ئینســـان نابـــێ زمانی دایکی بە زمانـــی دووەم بزانێ، جا لـــە هەر جوگرافیا و ژینگەیەکی خوێندن بووبێت و هەر پاســـاوێکی هەبێت، بەشی دووەمیش ئەو بەرێزانەن، کە لەیەککاتدا، یەک ڕســـتە و دەق بە دوو شێوەزارە ســـەرەکییەی زمانی شیرینی کوردی دەنووسن، واتە بە شـــێوەزاری کرمانجی ســـەروو و خواروو، واتە هەردوو شێوەزارەکە بە دوو زمان حیساب دەکـــەن، بە نموونە دەنووســـن: (جەژنتان پیرۆز بێت، ئینجا لە ژێریدا دەنووســـن، جەژنا هەوە پیرۆز بیت)، ئەمەیشـــیان هەر خەوشێکی تری گەورەیە، ئاساییە بە هەر شێوەزارێک لە شـــێوەزارەکان بنڤیسی، لێ نائاساییە زمانی کوردی تەرجەمەی زمانی کوردی بکەیتەوە، تەنانەت ئەگەر شـــێوەزارەکە قورسیش بێت، ئەوە خەتای هەمووانە کە نەمانتوانیوە گوێی کورد بە شـــێوەزارەکانی زمانی کوردی ڕابێنین، خەتایەک، کە دەکرێ ئیشی رژدی لەبارەوە بکەین، بەڵام تەرجەمەکردن، یا حیسابکردنی شێوەزار وەک زمانی جیاواز، ئەمە خەوشێکە و پتر لەوەیش، ئەم بە زمان حیســـابکردنەی شـــێوەزار، خەون و حەزی دوژمنانی کوردە، دوێنـــێ زۆر هەوڵیان بۆ دا و، ڕۆژنامە و پارە و کەرەســـەی جیاجیایان بۆ تەرخان کرد و، ئێســـتێش، دوای پتر لە ســـی ساڵ ئازادیی باشووری کوردستان، ناحەزانی کورد لێی سارد نەبوونەتـــەوە و هەر ئیـــش بۆ ئەو فیتنە گەورەیە دەکەن، ئـــەو فیتنەیەی، کە کورد بە گژ
یەکدا دەدات و درزەکان گەورەتر و برینەکان قووڵتر دەکاتەوە !.. لێرە و لەم دەلیڤەیەدا، کە قسەمان لەسەر زمانە و سەرێکی ڕۆدەچێتە نێو سیاسەتەوە، هەقە ئەوە بڵێین، کە هەندێ سیاســـی و نووســـەر و میدیاکاری کورد بە ئاگاوە کەوتوونەتە سەر پەتی ئەو فیتنەیە و، هەندێکیش بێ ئاگا، لەبەر بچووکبینی خۆیان، یا بۆ خۆشەویســـتیی شـــێوەزارەکەیان دەکەونە ڕۆخی پەتـــی ئەم فیتنەیە و جارجارە، بەداخەوە قســـە و ڕا و پەیڤینەکانیان چ فەرقێکی ئەوتۆی نییە دەگەڵ هی دوژمنان !.. دومـــاهی دەمەوێ زەلال و ڕوون بئاخفم و بێژم: ـ زمانی دایکت زمانی یەکەمتە و شـــانازی بە خۆت و زمانەکەتەوە بکە. ـ شـــێوەزارەکان لـــق و چڵی درەختی زمانن و هەر لـــق و چڵێکیش کۆرپەی حەڵاڵی ڕەگن و، ڕەگیـــش وا لە نێو خاکدا قووڵ قووڵ ئاوێتەی ئاوە، ئاوێک، کە تامی شـــیرینی خوێنی
شەهیدانی لێ دێت !.

ھەواڵی زیاتر