فارس عیسا: یاسای چاکسازی پیلان و ئامانجی نەیارەکانی ھەرێمی لە گۆڕنا

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، پڕۆژەی چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەش کاری خۆی کرد و قەوارەی ھەرێمی کوردستانی پاراست و سەنگی ھەرێمی کوردستانی وەکو ژمارەیەکی حیساب بۆ کراو بەرەو پێشەوە برد.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “پڕۆژە یاسای چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا قەوارەی ھەرێمی کوردستانی پاراست و پیلان و ئامانجی نەیارەکانی ھەرێمی کوردسانی لە گۆڕنا “.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتیشی: “لەسەر ئاستی سیاسەتی ناوخۆیی و لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوەش کاری خۆی کردووە و ھاوسەنگی خۆی لە دەست نەداوە، ھاوکات ڕوونیشیکردەوە: “ئەو پڕۆژە یاسایە سەنگی ھەرێمی کوردستانی وەکو ژمارەیەکی حیساب بۆ کراو بەرەو پێشەوە برد”.

ھەواڵی زیاتر