بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند:”لە ٣ ساڵی كاركردنمان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پاڵپشت به راسپارده‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ت له یاسای چاكسازی، هه‌نگاوی گه‌وره و كاریگه‌رمان ناوه كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی لێكه‌وتۆته‌وه، بۆ نمونە لە ڕێگەى بهئهلیكتڕۆنیكردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له رێگای چه‌كی بانكی و كردنه‌وه‌ی حیساب بانكی تا ئێستا ٣٣هەزار و ٣٨٢ ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه به شێوه‌ی چه‌كی بانكی مووچه وه‌رده‌گرن.”
شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی:”دوو پڕۆژەی گرنگی مێژووییمان تەواو کردوون کە ده‌سكه‌وتێكی گرنگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، ئه‌وانیش دروستكردنى یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری سه‌ربازی بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پڕۆژەی ستراتیژی به‌رگری بوون.”
لە بارەی گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی پێشمەرگەش وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، ٣هەزار و ٨٦ دۆسیه پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نیشین له وه‌زاره‌تی دارایی و هەزار و ٨٦ دۆسیه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر دژ به‌تیرۆریستانی داعش‌یش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ٧٠ و ٨٠ گواستراونەتەوە بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان.
شۆڕش ئیسماعیل راشیگەیاند:”ڕێگریمان له به‌هه‌ده‌ردان کردووە و نزیكه‌ی ٨ ملیار دینارمان لە ساڵێک گەڕاندووەتەوە بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت. هەروەها نزیکەی ١٤ ملیار دینارمان بۆ هاوكاری و تێچووی چاره‌سه‌ری بریندارانی جه‌نگ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌قه‌رزی كهڵهكبووی سه‌ر وه‌زاره‌ت خەرج کردووە و پلانی كاركردن به‌شێوه‌یی ئه‌لیكترۆنی اامادع كراوە لە ڕێگەى گەورەترین کۆمپانیا كه بودجه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ته‌رخان كراوه.”
روونیشیکردەوە کە هه‌زار ئه‌فسه‌ر و ٣١ ماستەرى سەربازى له خولی كۆلێژە سه‌ربازییەکان پێگەیێنراو و نزیکەى ٣٠٠ ئه‌فسه‌ر و پله‌دار بۆ خولی جۆراوجۆر نێردراونەتە دەرەوەی وڵات و ٢٥٠ ئه‌فسه‌ر له خوله‌كانی زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی بەشدارییان کردووە.
وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند:” دوو كه‌تیبه‌ی تۆپخانەی مه‌یدانی ١و ٢ و یه‌كه‌ی جێنده‌رى و ٤ بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شمان دروست کردوون و هەروەها شانەیەکى میدیا و هۆشیاریی پێشمه‌رگه‌مان بە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی جه‌نگی عێراقی دامەزراندووە و بەمەش لێدوان و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیمان بۆ گشت فه‌رمانده‌و لێپرسراو و ئه‌فسه‌ران ڕێک خستووەتەوە و لیواکانى (١٥، ١٧، ١٨، ١٩، ٢١ و ٢٢) و هێزەکانى پشتیوانى یەک و دوومان لە هەردوو یەکەى ٧٠ و ٨٠ گواستووەتەوە سەر وەزارەتمان کە بە هەموویانەوە ژمارەیان زیاتر لە ٢٨ هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیە.”
شۆڕش ئیسماعیل راشیگەیاند” پێداچوونەوەمان بە ٩ هەزار و ٥٧٨ کەمئەندامى پێشمەرگە کردووە و لە لایەن لیژنەی باڵای پزیشکییەوە پشکنینمان بۆیان کردووە، بەمەش تەنها ٤ هەزار و ٦٦٤ کەمئەندام ڕێژەی پێویستیان هێناوە، بەمەش داهاتێکى زۆرمان گەڕاندەوە بۆ حکومەت. هەروەها لە سێ ساڵى ڕابردوودا، خشته‌ی پلهبهرزكردنەوەی ئه‌فسه‌رانمان بۆ ساڵه‌كانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ گەڕاندووەتەوە كه زیاتر لە ٦ هەزار کەس بوون و وا بڕیاریشه به‌م نزیكانه خشته‌كانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ـمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه. ”’
وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند:” بۆ پاراستنى گیانى پێشمەرگەکانمان، میحوەر و سهنگهرەكانمان لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان كۆنكریت کردووە کە ئێستا ٧٠%ى کارەکانى تەواو بووە.”
شۆڕش ئیسماعیل راشیگەیاند:”بۆ پاراستنى ئەمنیەت و ئاسایشى خەڵکى هەرێمى کوردستان، شەو و ڕۆژ لە ئەرکدا بووین و بە بەردەوام و مانگانە زیاتر لە ٢٠٠٠ چالاكیمان لەم بوارەدا ئەنجام داوە بەمەش ڕێگریمان کردووە لە هەر جۆرە زەرفەر و گورزێکى تیرۆریستان و دووربینی حهراریشمان بۆ ته‌واوی میحوه‌ره‌كان و هەر ئەم مەبەستە دابین کردووە.”