هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە هەڤاڵی بەڕێز لیوا (زریان شێخ وەسانی) و خانەوادەی خوالێخۆشبوو (رەسوڵ حەمەد رەسوڵ مڕەیی) و ھەڤاڵی بەڕێز (لەیلا عەبدولجەبار حەدۆ) و خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خدر مەحمود ژاراوەیی) و ھەڤاڵی بەڕێز (یوسف ئەنوەر) دەكات.

دەقی پرسەنامەكان:

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

هەڤاڵی بەڕێز لیوا (زریان شێخ وەسانی) 

بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی کاکە (شەھید)ی کوڕی بەڕێزتانمان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده  تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

————————————————————

به‌ڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵ (رەسوڵ حەمەد رەسوڵ مڕەیی) 

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دڵسۆز و وەفاداری پارتیمان خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (رەسوڵ حەمەد رەسوڵ مڕەیی)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده ‌تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان