جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سوپا و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له ئۆپراسیۆنی دژ به ماهیر عه‌قال سه‌ركه‌وتوو بوون.
بایدن راشیگه‌یاند، كووشتنی عه‌قال به پێی زانیاریی هه‌واڵگری زۆر ورد بوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌م هه‌نگاوه جوڵه‌ی داعش له ناوچه‌كه سنووردار ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: “كوشتنی عه‌قال، نامه‌یه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌و رێكخراو و گرووپه تیرۆریستیانه، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا”.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا سه‌ركرده‌یەکی داعش له سووریا كوژرا.
كۆڵۆنێڵ دەیڤ ئیستبێرن، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ماهیر عه‌قال، ناسراو به (ئه‌بو به‌را) سه‌ركرده‌ی داعش له سووریا له رێگه‌ی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی (درۆن) كوژرا.
ئه‌م گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، ناوبراو له نزیك ناوچه‌ی جه‌نده‌ریس له سووریا له كاتی لێخوڕینی ماتۆڕسكیل له رێگه‌ی درۆنه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و كوژراوە. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌وره یاریده‌ده‌ری ماهیر عه‌گال كه یاوه‌ری بوو، له‌م هێرشه‌دا به‌سه‌ختی بریندار كرا.