چێشتخانەیەک لە هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونی بەڕێنماییە تەندروستییەکان داخرا 

چێشتخانەیەک لە شاری هەولێر بەهۆی پابەندنەبوونی بەڕێنماییە تەندروستییەکان و پاكوخاوێنی داخرا، لەمبارەیەوە قایمقامی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە چاوپۆشی لەم جۆرە کەسانە ناکەن.

ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای ناوەندنی هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 10ـی 07ـی 2022 لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز و لە درێژەی کارەکانی لێژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ لە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر، هەڵسا بە داخستنی چێشتخانەی (کەباب عرفان) لەسەر شەقامی (60) مەتری.

ڕاشیگەیاند: داخستنی چێشتخانەکە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاكوخاوێنی بووە.

هەر لەمبارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر جەختی کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەم جۆرە کەسانە ناکەین.

ھەواڵی زیاتر