بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان: 21 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شکانی بۆری ئیفراز تەرخانکراوە

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دووجار بۆری ئاوی ئیفرازی سێ کە ئاوی ژمارەیەکی زۆر لەگەڕەکەکانی نێو هەولێر دابین دەکات شکا؛ ئاری ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “بۆرییەکە چاککراوەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان 21 ملیار دیناری بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە تەرخانکردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بەشەی بۆرییەکە کە 2 کیلۆمەتر و نیو تاوەکو 3 کیلۆمەتر دەبێت کێشەی هەیە دەگۆڕێت.”

ھەواڵی زیاتر