سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

به‌رد

       عومه‌ر حاجی

ئەو حەلاجێکەو
بەردە ژەنگاویەکانی زەمەن
گیانی دەکوتێ
تەنها منی سۆفی نەبێت
پەنجەکانم
لەجیاتی بەرد
گوڵ لەسەر سینگی دەگرێ
وەلێ ئەو بێ پەروا
نیگاوگوڵەکانی
دەستی من نابینێ
چەند رۆژێکە
تەنهاو تەنها
هەر بێدەنگیم تێدەگرێ.