ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ساز دەکات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس:

  • ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.
  • پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار.
  • ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.
  • هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر