با،با هەڵكا
شنەیەك لە ئاسۆوە بەڕێوەیە
باسێبەری هەور
چەند حەز دەكات شەقامەكانی شار تاریك كا
روناكیەك لەناخمدا داگیرساوە
باران با هەر لە ڕژان نەوەستێ
چەترێك لە ناوەندی دڵمدا هەڵدراوە
دەی ببینن
ئاوێزەیەك لە ئاسۆی شارەوە دیارە
ئاخر ئەمڕۆ
لە باغی شار ژوانم هەیە
لە باغی شار گوڵێكی جوان
گوڵێكی جوان جوانم هەیە.
previous post
next post