ودم
ـــــــــ
خودا،
ودمی دۆزینەوەی نهێنییەکانی گەردوونی
دا بە حەوا..
حەوا ـ ش
خستیە ناو لەپی ژنێکەوە
ژن ـ یش
تەنها لە چەند تنۆکێ ئاو
هاودەمێکی بۆ خۆی خولقاند
هەر خۆشی ناوی نا پیاو!
ئاگر
ــــــ
هەر کە گوتی:
با ئاگرێک بکەینەوە
زانیم، تا ئێستا نازانێ
بەو ئاگرەوە
ئەو دوو ئاگر دەکاتەوە!
پەنجەرە
ــــــــــ
چی پەنجەرەی بەختم هەیە
بە واژەی ڕەق،
بیانشکێنە
بۆ ئەوەی کەی،
پەشیمانیت،
خستە ناو دێڕی شیعرەوە
کام پەنجەرە نزیک تر بوو
لەوێوە بێیتە ژوورەوە!