کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو ڕاگەیاندرا 

 لە هەولێر و سلێمانی کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو ڕاگەیاندرا کە لە نێوانی 15هەزار  بۆ  19هەزار و 750دینارە.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند: “نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو لە نێوان 17هەزار و500 دینار بۆ 19 هەزار و 500دینارە”.

جەختی کردەوە، بەپێی ماوەی پێدانی کاتژمێرەکان و نرخی گازوایل نرخ دیاری کراوە.

لە مانگی پێنج نرخی یەک ئەمپێری مۆلیدە لە هەولێر لەنێوان 9 هەزار و 500 دینار بۆ 12 هەزار دینار بوو، بۆ مانگی چواریش، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 10 هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دینار بووە.

ھەواڵی زیاتر