بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: “هەلی دامەزراندنەکە بۆ زۆربەی تایبەتمەندیەکانە جگە لە (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك).
ئاماژەی بەوەش دراوە، پێشکەشکار پێش ئەوەی فۆرمەکە پڕبکاتەوە دەبێت ئاگاداری ئەم خاڵانە بێت:
1. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتووی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بێت.
2. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.
3. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە باڵای لە (170سم) كەمتر نەبێت.
4. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە كێشی لە نێوان (60 – 70) كیلۆگرام بێت.
5. پێشکەشکار بەرپرسە لەو زانیارییانەی کە لە فۆڕمەکەدا پڕی دەکاتەوەو دەبێت بەدۆکیومێنت و (بەڵگەنامە) بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە گەر زانیارییەکانی راست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێدەسەنرێتەوە.
6. سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆماربکرێن و ژمارەکان بەڕەنوسی ئینگلیزی بنووسرێت.
7. پاش ووردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بەهەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە و چانسی دامەزراندن لە دەست دەچێت.
8. پێشکەشکار پێویستە وەڵامی سەرجەم بڕگەکانی فۆرمەکە بداتەوە و کۆی پڕۆسەکە لەسەر بنەمای خاڵبەندییە و کەسی شایستە لەسەر ئەو بنەمایە دادەمەزرێت بەشێوەی گرێبەست.
9. پڕكردنەوەی فۆڕم تەنیا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 1/7/2022 تا رێكەوتی 8/7/2022.