وەزیری تەندروستی تورکیا یەکەم حاڵەتی تووشبوو بە ئاوڵەی مەیموونی لە وڵاتەکەی راگەیاند.
فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتێکدا ئاشکرای کرد، یەکەم حاڵەتی ئاوڵی مەیموون کە کەسێکی تەمەنی 37 ساڵە لە تورکیا تۆمارکرا.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسەی تووشی ئاوڵی مەیموون بووە لە خەڵک جیا کراوەتەوە و کەرەنتین کراوە.
وەزیری تەندروستی تورکیا راشیگەیاند “وەک دەزانین ئەو نەخۆشییە لە رووی کۆئەندامی هەناسە ناگوازرێتەوە، بەڵکو بەهۆی بەرکەوتنی جەستە دەگوازرێتەوە”.
ئاوڵه‌ی مەیموون نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه و سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه له ئه‌فریقیاوه ده‌ركه‌وتووه، به‌گشتی نیشانه‌كانی تا و ئازاری ماسولكه و ئه‌ستووربوونی غوده لیمفاوییه‌كان و قڵیشانی پێسته له‌سه‌ر ده‌ست و ده‌موچاوه.
ڤایرۆسی “ئاوڵەی مەیموون” لە رێگەی نزیکبووەنەوە لەیەکتر لەکاتی بەریەککەوتنی (شوێنی برین، شلەی جەستە، دڵۆپەکانی هەناسەدان، ئەو جێگە خەوەی کەسی تووشبوو تێدا دەمێنێتەوە) دەگوازرێتەوە.