نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕێگەی پەرتووكێكی خواردنەوە عێراق و هەرێمی كوردستان لە یەكتری نزیك دەكاتەوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی دیالۆگ وئاشتی كۆمەڵایەتی ئاهەنگی بۆنەی ڕۆژی دیالۆگ و ئاشتی عێراقی لە بەغدا ڕێك خست، كە ئامانج لێی نزیكبوونەوەی هەموو پێهكاتەكانی عێراقە.
هونەرمەندانی نمایشی كلتوری و موزیكی لە سەرتانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە ئاهەنگەكە كرد كە نوێنەرایەتیی چەندین پێكهاتەی نەتەوەیی و ئایینی بەشدارییان تێدا كرد و بە عوودژەنینی مستەفا زایەر و ئۆركێستراكەی (ئۆركێسترای ئاشتی) دەستی پێكرد.
یەكگرتن لە ڕێی خواردنەوە، كە كتێبێكی چێشتلێنان و مێژووی عێراقە، بڵاو كرایەوە، كە سەرنج دەخاتە سەر خواردن وەكو هاندەرێك بۆ یەكگرتن و پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان، كتێبەكە لەڕێی ئینتەرنیتەوە بەردەستە و كورتەیەكی مێژوویی دەربارەی هەر پارێزگاگانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەخاتە ڕوو لەگەڵ پێكهاتە و شێوازی دروستكردنی ئەو خواردنانەی تایبەتن بە هەر ناوچەیەك.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد، دەڵێت “من خۆشحاڵم لەڕێی خواردنەوە ڕابگەیەنم نزیكبوونەوە لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، كە پڕۆژەیەكە گرنگیی میواندۆستی و بەخشندەیی كۆمەڵگا لە كلتووری بەرجەستە دەكات

ھەواڵی زیاتر