بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

شەڕ بە ناوی دەستوورەوە
شـــەڕێکی گەورە بە ناوی دەســـتوور و یاســـاوە بەرۆکـــی هەرێمی کوردســـتانی گرتووە، کە شەڕی ئایندەی ســـامانی نەوت و غازە لە هەرێمی کوردستان. گەر حکوومەتی فیدراڵ لەم شەڕەدا سەر بکەوێت ئەوا ووردە لەو کەلێنەوە خۆی دەکات بە ناو هەموو شـــوێن و دەزگا گرنگەکانی هەرێمدا. ئەم شەڕەی حکوومەتی فیدراڵ کە هێزی نەرمی تێدا بـــەکار دەهێنێت لە شـــەڕە تەقلیدییەکە خراپترە و ناشـــبێت چاوەڕوانی زۆرمان لە دۆستەکانمان هەبێت کە هاوکاری ڕاستەخۆمان بکەن چونکە لە گۆشـــە نیگای ئەوانەوە دەســـتوەردان لە کاروباری دادوەریی عێراقەوە ئاسان نییە. هەڵبەتە ئەمە تەنیا بەرەی شەڕەکە نییە و درۆن و موشەکەکانیش هێزی پشتگیرین بۆ ئەم بەرەیە. ئەمە جگـــە لە کردنەوەی بەرەیەکی ســـایکۆلۆجی لەنـــاو خودی هەرێمی کوردستاندا بۆ ناشـــیرینکردنی ڕووی کوردستان و جوانکردنی ڕووی
ئەوانەی جەنەراڵی ئەو شەڕانەن دژی هەرێمی کوردستان.
زۆر ناخهەژێنـــە کە خەریکە ڕایەک دروســـت دەکرێت کە خۆزگە بە زەمانی بەعس دەخوازن و زەمینەیەکی نەفسی لەبار بۆ بنکۆڵکردنی دەزگاکانـــی هەرێم دەڕەخســـێنرێت. پاســـاو و بیانـــووی ئەم جۆرە هەڵمەتـــە هەرچییەک بێت، زۆر لەوە مایەپووچتـــرە کە ببێتە هۆی خۆزگە خواســـتن بە ژێردەســـتەیی و داگیرکاری. حکوومەتی بەعس هەموو هەوڵێکیـــدا ڕێکەوتنامەی مێژوویی 11ی ئـــازار لە ناوەرۆکی گرنگییەکەی داماڵێت و بەرگێکی کارتۆنی بە ناوی یاســـای حوکمی زاتییەوە لە ســـاڵی 1975 بکاتە بەری و توانیشـــی ئەم کارە بکات. ئێســـتاش دەیانەوێت هەمان ســـیناریۆ دووبارە بکەنەوە و بەرەبەرە پێگە دەســـتوورییەکەی هەرێمی کوردســـتان لاواز بکەن و تەنانەت نەشیهێڵن. بۆیە مەترسییەکە جدییە و دەبێت بە جدییش بەرەنگاری
بینەوە.
پێشـــتریش چەندین جار گوتوومانە کە هەڕەشـــەکانی سەر ئێستا و ئایندەمـــان هێندە گەورەن بە پەرتەوازەیی ناتوانین بەرگەیان بگرین. دەبێت لەســـەر بنەمای هاوبەش رێبکەوین. کارێکی ئاستەمە وڵاتێک بتوانێـــت بەرگەی هێرش و مەترســـییەکانی دەرەوە لە چەند بەرەی جیـــاوازەوە بگرێت گەر بەرەی ناوخۆی تۆکمـــە و یەکگرتوو نەبێت. بەڵێ دەمانتوانی دەسکەوتی باشتر بەدەست بهێنین، بەڵام گەر وریا
نەبین ئەو دەسکەوتانەی تا ئێستا بەدەستمان هێناون دەدۆڕێنین

ھەواڵی زیاتر