كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت

بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: “330 مێگاوات له‌ بەرھەمی کارەبای نیشتیمانی زیادبووە، لە وێستگەی گازی سلێمانی کە یەکەیەکی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با کەوتۆتە کار، کە توانای بەرھەمھێنانی 125 مێگاوات کارەبای ھەیە و یەکەیەکی دیکەش لەھەمان وێستگە کەوتۆتە کار، هه‌روه‌ها لە وێستگه‌ی کۆمپانیای ماس و لە وێستگەی خەباتیش 125 مێگاواتی دیکە زیادبووە،بەکۆی گشتیی نزیکەی 330 مێگاوات کارەبا زیادبووە”.
ئه‌مه‌ش راسته‌خۆ ده‌بێته‌ هۆكای زیادبوونی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر