دەقی راگەیاندراوەکە:
دەقى ڕاگەیەنراوەکەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان:
په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لەبارەی شه‌هیدكردنی دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین
زۆر دڵگران و خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی هێرشکردنەسەر دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین و گیانله‌ده‌سدانیان، كه دوو کەسایەتیی زانستیی دیاربوون لە کوردستان.
ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی قووڵی خۆمان بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، دووپات لە گرنگیی هەوڵەکانی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ دەرکردن و ڕێکخستنی یاساکانی قەدەخەکردنی هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەک و پێویستە چەک بەهەموو شێوەیەک لە کۆمەڵگه و ژیانی ئاسایی خەڵک دوور بخرێتەوە و سنوورێک بۆ ئەو تاوانکارییانە دابنرێت.
دەستخۆشیش لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین كه توانیان بەزووترین كات تاوانبار دەستگیر بكه‌ن و داواش لە دادگاکان دەکەین بەپێی یاسابەرکارەکان تووندترین ڕێکارى لەگەڵ بگیرێتەبەر و هیچ ئاسانکارییەکی بۆ نەکرێت، بۆئەوەی نەبێتە هۆکار بۆ زیادبوونی ئەوجۆرە تاوانکارییانە، کە هاوشێوەی کەمە و بە کلتووری ئێمە نامۆیە و هەرگیز کەس زاتی بەرزکردنەوەی سەری نەکردووە لە ئاست مامۆستا و زاناکاندا، نەوەک تەقەکردن لێیان.
دووبارە خەمباری خۆمان بۆ شەهیدبوونی پڕۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل- ڕاگری كۆلێژی یاسا و پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه‌خان- مامۆستا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری، دووپات دەکەینەوە و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەین، له خوای گه‌وره داوارین سەبوورى به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و هه‌ردوو مامۆستای شه‌هیدیش به‌بەهەشتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان