سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم دەنێرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 28 حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پرسە و هاوخەمی بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای شانشینی ئوردنی هاشمی نارد بۆ رووداوی بەندەری عەقەبە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە و گەلی ئوردن کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ بریندارەکان خواست .

لە بەرامبەردا شاعەبدوڵڵای دووەم، سوپاس و پێزانینی خۆی و گەلی ئوردنی بۆ سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر