له پێشبڕكێی جیهانی ICT پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا
بە به‌شداریی ٨٥ وڵات، پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی ICT – هه‌واوی به‌ڕێوه چوو؛ له‌م پێشبڕكییه 3 قوتابی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر به ناوه‌كانی (ئەیمەن یوسف حمه‌سادق، محەمەد بورهان ئەحمەد، ئەحمەد محەمەد) توانییان پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست بهێنن، به سه‌رپه‌رشتیی (د. ماردین عبدالله أنور)، به شێوه‌ی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
له پێشبڕكێی ICT – هه‌واوی (١٥٠هه‌زار قوتابی) له دووهه‌زار زانكۆ و په‌یمانگا له هەشتا و پێنج وڵاتی دنیاوە به‌شدارییان تێیدا كرد.
ئامانج له‌م پێشبڕكییه، برتییه له دروستكردنی سه‌كۆیه‌ك بۆ قوتابیانی زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی بێوەی و ئه‌كادیمی پێشبڕكێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانیاری و لێهاتوویییان له بواری ICT به‌رز بكه‌نه‌وە.