سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ 107 هه‌زار قوتابی، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن


شۆڕش غه‌فوری
سبةي، به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ 107 هه‌زار قوتابی، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، هاوكات له‌به‌رئه‌وه‌یش ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات ته‌نیا له‌ ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌پچڕێن
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بة “هةوليَر”ـي رایگەیاند : ” تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌ به‌شداریی 107 هه‌زار و 135 قوتابی، له‌ به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی، له‌ دوو هه‌زار و 175 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، باسی له‌وه‌ش ده‌كات، بژمێری زانستی (حاسبە) بۆ هەموو قوتابیان كوردستان دابین كراوه‌، كه‌ لە لایەن لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان، 43 هەزار و 500 بژمێری نوێ و زیاتر لە 74 هەزار بژمێری ساڵی رابردووە بەر دەستە.
سامان سیوەیلی ، راشیگەیاند: لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا و لەماوەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری هەرێم له‌ كاتژمێر 6,30 تاكو 10,30 به‌یانی رادەگیرێت بەمەبەستی رێگریکردن لە گزیکردن.
ده‌شڵێت: ” بەڕێوەبەر، یاریدەدەر، سەرپەرشتیار و چاودێری هۆڵەکانی تاقیكردنه‌وه‌ بۆیان نیه‌ ه مۆبایلببه‌نه‌ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌، کۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندی بێبەرامبەر سیمکارت و باڵانسی بۆ هەموو بەڕێوەبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابینکردووە، وەزارەتی پەروەردەش مۆبایلێکی ئاسایی بۆ بەڕێوەبەری هۆڵەکان دیاریکردووە.
باسی لەوەیشکرد: “هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارەبای شارەکان کراوە و کارەبا بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابینکراوە، هەروەها هەماهەنگی کراوە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە”.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌فتانه‌ دوو تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ ڕۆژانی دووشه‌م و پێنجشه‌من.