ئهمڕۆ، یەكێتی نووسەرانی كورد، ســــــــــاڵیادی كاكەمەم بۆتانی بەرز ڕادەگرێ
دوا بەرهەمی کاکەمەم بۆتانی لەمــــــــەراسیمی سالیادەکە دابەش دەکرێت
بۆ یەكەمین ساڵیادی دوا كۆچی نووسەر و ڕۆماننوسی كورد ” كاكەمەم بۆتانی”، ئهمڕۆ دووشەممە كە دەكاتە 25ـی 10، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان – هۆڵی پێشەوا، ساڵیادی كاكەمەم بۆتانی بەرز ڕادەگرێ. دوا بەرهەمی کاکەمەم بۆتانی لەمەراسیمی سالیادەکە دابەش دەکرێت.
بەداخەوە لە بەرەبەیانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ھەولێر دڵەگەورەکەی لە لێدان کەوت و گەڕایەوە باوەشی ئەو خاکەی هەموو ژیانی لەپێناوی بەخشی، كاكهمهم بۆتانی لهو رۆشنبیرانهیه كه ئهزموونی ژیان بهسهر سیاسهت و رۆشنبیریدا دابهش بووه؛ كاكهمهم بۆتانی، چهندین بهرههمی پێشكهشی ئهدهبی كوردی كردووه و له ژیانی سیاسی و رۆشنبیریدا كۆمهڵێك چالاكیی سیاسی و ئهدهبیی ههبوو؛ له سهردهمە تاریكانەکەی بهعسیشدا ههمیشه خاوهنی ههڵوێستی بهرزی كوردانه بووه. خاوەنی دەیان خەڵاتی رێزلێنان و پێزانینە لەناوەوە و دەرەوەی کوردستان.
ئازاد حهمهدهمین، نهقیبی ڕۆژنامهنووسانی كوردستان ، لە ساڵیادی كاكەمەم بۆتانی، ئاماژهی بهوهدا: “كۆچی له ناكاوی نووسەرو رۆماننووسی ناوداری كورد كاكەمەم بۆتایی بۆ ئێمە له سهندیكای ڕۆژنامهنووسانی كوردستان، له دهستدانی هاوڕێ و هاوكار و پشتیوانێك بوو، چونكه له ههموو چالاكی و كۆڕ و كۆبوونهوهیهكی كوردستانی ههمیشه پێكهوهو هاوههڵوێست و هاوكار بووین، ساڵی 1991 كاتێك ئهندامی ستافی دادگای باڵای بهرهی كوردستانی بووم، كاكەمەم بۆتانیم، له نزیكهوه ناسی، كاتێك جار جار سهردانی خوالێخۆشبووان نوری نانهكهلی و عومهر دهبابهی دهكرد ، له ساڵی (2011)وە كە به نهقیبی رۆژنامهنووسان ههڵبژێردرام، ئیتر زوو زوو ئاگامان له یهكتر بوو لهسهر زۆر بابهت رامان ئاڵوگۆڕ دهكرد، ، كهم بۆنهی نیشتیمانی و چالاكی ئهدهبی و رۆژنامهنووسی ههبووه، پێكهوه نهبووبین، كاكهمهم كهسێكی كهمدو و كهم خۆی ههڵدهقورتاند له بابهتهكان، بهڵام كاتێك دهرگای بابهتێكت لهگهڵدا بكردیاوه، باگراوهندێكی قوڵی بۆ كێشهكان ههبوو زوو زووش لهگهڵ قسهكانیدا نوكته یان قسهیهكی خۆشی دهگێڕایهوه، كاكهمهم بۆتانی ناههقی نهبوو، زۆر بڕوای به خۆی ههبێت و شانازی به رابردووی خۆیهوه بكات، چونكه لهلایهك كهسێك بوو بهشداریهكی كارای له رووداوه دوورو نزیكه سیاسی و نیشتیمانیهكانی كوردستان ههبوو، له شۆڕشی ئهیلوول (1961) ـهوه بگره تا دامهزراندنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، یهكێكه له دامهزرێنهر و پهرهپێدانی بزاڤی روانگهی ئهدهبی كورد له ساڵانی ههفتاكاندا، به قهڵهمی رهنگینی خۆی ههگبهیهك بهرههمی دانسقهی جێهێشت، پهیوهندیهكی فراوانی لهگهڵ كهسایهتی و ئهدیبه ناسراوهكانی عێراق به گشتی ههبوو، دوا چالاكیمان پێكهوه به ههماههنگی وهزارهتی رۆشنبیری، یادكرنهوهی شاعیری ناودار (فهرید زامدار) بوو لهوێ دوا وێنهمان پێكهوه چركاندووه. لهساڵیادی كۆچی دوایى كاكهمهم بۆتانی، ڕێز و وهفای خۆمان بۆ نووسهران و خانهوادهی كۆچكردوو ( باڵا)ـی كوڕی دوپات دهكهینهوه.
عەبدولڕەحمان فەرھادی، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی ھەولێر، لە ساڵیادی كاكەمەم بۆتانیدا، دەڵێت : “کاکەمەم بۆتانی ئەو ناوە پرشنگدارەیە لە ئاسمانی ئەدەبی کوردی کە ھەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە، چونکە ئەو لە ھەڕەتی گەنجایەتی و تافی لاویدا کە ھاتە نێو بواری ڕۆشنبیریی کوردی، بە گەرموگوڕییەوە ھات، ھەر گەنج بوو وەک پێشڕەوێکی پڕ بەرھەم ڕۆڵی جوامێرانەی لە بزووتنەوەی ڕوانگەدا گێڕا، جگە لەوەش دیسانەوە ھەر گەنج بوو لەگەڵ ھاوڕێکانی، بە پێشڕەوایەتیی ئەو یەکێتیی نووسەرانی کورد لە ١٩٧٠ دامەزرا، ھەروەھا کە گەنج بوو تێکەڵاوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بوو و چەکی پێشمەرگایەتیی کردە شان و لە ڕیزی قارەمانانی گەلەکەمان لە تێکۆشاندا بوو. کاکەمەم لە زۆر بواردا جێ پەنجەی دیار بوو، لە ئەدەب و چیرۆک و ڕۆمانیش چەندین دەقی جوانی پێشکەش کردووین، لە دە ساڵی دواییی تەمەنی، لە ھەشتەمین کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کورد بە سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە ھەڵبژێردرا و چالاکانە کەوتە کار. ئێمە لە ساڵیادی مەرگی ئەم کەڵە پیاوەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی دەنێرین و ھیوادارین وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، سەرجەم بەرھەمەکانی بە چاپێکی جوان چاپکاتەوە بۆ ئەوەی نەوەی ئێستامان سوود لە دەقەکانی ببینن، بەتایبەت لەبەر ئەوەش کە زۆرێک لە کتێبەکانی لەبەردەستدا نەماون. “
کەریم دەشتی، شاعیر، لە ساڵیادی كاكەمەم بۆتانیدا بەمجۆرە باسی كاكەمەم دەكات و دەڵێت :”کاکە مەم وەک ئەدیبێکی گەورەو چیرۆکنووسێکی بە توانا ھەموومانی جێ ھێشت، خۆی و دونیاپاکەکەی ماڵاوایی کرد”.
ماڵاوایی کاکە مەم ماڵاوایی نەشئەو ئاوەدانی و گەرم و گوڕی ئەدەبی کوردی بوو، شاکارنووسێکی بێدەنگ و پڕ داھێنان بوو، خەخۆرێکی بێ نموونەی ئەدیبان بوو ھاوڕێ و خۆشەویستی ھەمووان بوو.
ھەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمانەکەی خۆی بەخت کرد، ھەمیشە لە بەرەی گەلی خۆی بوو، زۆر بەداخەوە کۆرۆنای نەگریس لە ئێمەی فڕاند و دونیای ئەدەبی لێ چۆل کردین. کاکەمەم یەکێ بوو لە چالاکترین ئەندامی بزووتنەوەی روانگە، ئەگەر نەڵێم کە روانگە دروستکراوی دەستی ئەو بوو. یەکێک بووە لە نویخوازانی بواری چیرۆکی تازەی کوردی لە رووی پەیوەندە کۆمەڵایەتیەکانی نێوەندی ئەدەبی وێنەی کەم بوو، دڵسۆزو عاشقی پرسی نەتەوەکەی بوو.
ھاوڕێ و ھاوەڵی گەنجان بوو پشتی دەگرتن و ھانی دەدان بەداخەوە لەناومان نەما و ماڵاوایی کرد. کۆمەڵە بەرھەمێکی گرینگی لە چیرۆک و رۆمان بۆ خوێنەرانی جێھێشتووە سڵاو لە رۆحی پاکی کاکە مەم.
“وریا ئەحمەد” مۆسیقار، لە یەکەم ساڵوەگەڕی ماڵئاوایی نووسەر کاکەمەم فەخری سامی بۆتانی، دەڵێت: ” هەرچەندە هەردووکمان خەڵکی شاری کۆیەین، بەڵام بەو پێیەی ئەو دەساڵێك لە بەندە بەتەمەنتر بووە، جاری یەکەم لە ڕیزی شۆڕشی ئەیلوول بوو (١٩٧٤ – ١٩٧٥)، کاکەمەم لە نزیكەوە بناسم، کاتێك قیادەی شۆڕش بڕیاریدا زنجیرە کۆنسێرتێك بۆ ئاوارەکانی خۆمان ئەوانەی سەرسنووری نێوان (ئێران – عێراق) بکرێت لە نواندن و سروود و گۆرانی و موزیك ئەویش بۆ ورەبەرزكردنەوە و لەهەمان کاتدا ئاوارەکان لەوبارە
“کاکەمەم بۆتانی خاوەنی چەندین رۆمان و چیرۆک و پەخشان ومێژووی سیاسی و بیرەوەری و بەسەرهاتی خودی نووسەر و بابەتی ئابووری و. هتد بووە، لەسەرەتای حەفتایەکان لەتەک چەندین ئەدیبی تر بانگەوازی (روانگە) یان بڵاوکردۆتەوە”
قورسەی ژێر دەوار و ناو قوڕ و چڵپاو نەختێك باری ناخۆشی ژیانییان لەبیربکەن، ئەوەبوو (تیپی مۆسیقای شۆڕش) و چەندین ئەکتەری کورد سەرەتای ساڵی (١٩٧٥)هەتا هەرەسی شۆرشەکە کۆنسێرتەکان و نمایشەکانیان ئەنجامدان، بەوپێیەی کاکەمەم لەوسەفەرەدا سەرپەرشتیاری ئیداریمان بوو، بۆیە لەئێمەوە نزیكبوو و هەموو ئەوماوەیە هەر بەیەکەوە بووین، کۆنسێرتەکان لەئۆردووگاکانی وەک: (بابك، سەبزاب، ئەنزەڵ یەک و دوو، ناوشارەکانی: قەسری شیرین و سەرپولی زەهاو، شاری کرماشان ودەوروبەری، کامیاران، سنە، بەڵام مخابن هی شاری مەریوان تەنیا بەیانییەکەی کە رێکەوتی جەژنی (نەورۆز)ـیش بوو پرۆڤەکە لەهۆڵی (شیروخورشید) کرا، بەڵام لەبەر خەبەری شوومی هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول دیارە هەموومان تووشی شۆک بووین و داڕماین. بۆیە ئاهەنگەکە نەکرا. دوای کارەساتەکە کاتێکمزانی کاکەمەم وەک ئێمە لەسەر پشتی (تراکتەر) بوو، لەنێوان (پێنجوین) و (سەید سادق) دیارە وەک ئێمەو هەزارانی دی بۆناو شار دەگەڕایەوە. ئیتر لەوساوە بەوپێیەی ئەو نووسەر و ئێمە هونەرمەند هەمیشە و گەڵێجار بەیەکەوە دانیشتووین و یەکتریمان دیوە، کاکەمەم مرۆڤێکی هەمیشە دەم بەخەندەو پێکەنین و خەریکی قسەی خۆش بوو.
کاکەمەم بۆتانی خاوەنی چەندین رۆمان و چیرۆک و پەخشان ومێژووی سیاسی و بیرەوەری و بەسەرهاتی خودی نووسەر و بابەتی ئابووری و. هتد بووە، لەسەرەتای حەفتایەکان لەتەک چەندین ئەدیبی تر بانگەوازی (روانگە) یان بڵاوکردۆتەوە.
دواجار ساڵی پار هەردووکمان داوەتی سلێمانی بووین و پێکەوەش بەیەک ئۆتۆمبیڵ بۆ یادی سی و دوو ساڵەی کۆچی دواییی هونەرمەند (شەماڵ سائیب) بردیانین و ئەو شەوە لە هۆتێڵیش هەر بەیەکەوە لەیەک ژوور بووین، گیانی کاکەمەم شادوئارام بێت وتەمەنی درێژ و سەلامەتی بۆ کاکە (باڵا) و ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزیان.
حەمەساڵح فەرهادی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لە یەکەم ساڵوەگەڕی ماڵئاوایی نووسەر کاکەمەم بۆتانیدا چەند پەیڤێك دەخاتە روو: “كاكەمەم بۆتانی چ وەکو نووسەرێكی بە ئەزموون و چ وەكو چیڕۆكنووسێكی شارەزاو چ وەکو چالاكوانێكی بواری ئەدەبی، بەوەی یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی نووسەرانی كورد لە ساڵی 1969 دا و چ وەکو ئەدیبێكی نوێخواز و یەكێك لە ناوە دیارەكانی (بزووتنەوەی ڕوانگە) و چ وەکو كەسایەتییەكی دیار، بووەتە ناوێكی ئاشنا لە كوردستاندا، بە تایبەتیش لەلایەن ئەدیب و ڕۆشنبیرانەوە.
سەرەتای ناسینم لە نزیكەوە بۆ خوالێخۆشبوو، بۆ كۆتایی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، ئەویش بەهۆی خوالێخۆشبوو پارێزەر (نووری نانەكەلی)ـيەوە بوو، هەرچەندە نووری و من هاوتەمەن بووین، بەڵام كاكەمەم لە ئێمە گەورەتر بوو. ئێواران نووسینگەكەی نووری، كە لە نزیك دادگای ئەوسای هەولێر بوو، دەبووە شوێنی بەیەكگەیشتنی ژمارەیەك لە كەسایەتیی ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەویش وەکو خانەخوێیەكی میوانپەروەر، پێشوازی لە هەمووان دەكرد.
ئەو ناسین و ئاشنایەتییەم لەگەڵ خوالێخۆشبوو هەرما، بەڵام دوای بەستنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتیی نووسەرانی كورد لە سلێمانی لە ڕۆژانی 15 و 16/7/2010 و بوونی هەردووكمان لە كۆنگرەكە بە ئەندامی مەڵبەندی گشتی و پاشانیش بوونی ئەو بە سەرۆكی یەكێتییەكە و منیش بە سكرتێری كارگێڕی، نێوانمان زۆر لە جاران نزیكتر بووەوە و بۆ ماوەی (9) ساڵ، هەموو ئێوارەیەكی دەوامی مەڵبەندی گشتی لە ماڵی نووسەران (كاكەمەم هەر پێی دەگوت بارەگا)، بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بە یەكەوە بووین و لەو ماوەیەدا تەنیا بۆ جارێكیش ساردی نەكەوتووەتە نێوانمان.
كاكەمەم كەسێكی جددی و دڵسۆز بوو، پابەند بوو بە دەوام، كوردێكی پاك بوو، ئەو زیاتر خۆی بە ماركسی دادەنا، بەڵام من لەم ڕووەوە ڕەخنەم لێدەگرت و دەمگوت تۆ ماركسی نیت، تۆ پاسۆكی و ئێستاش ئەو دەوڵەتانە بە داگیركەر دەزانی كە فەرمانڕەوای بەشەكانی كوردستان دەكەن!
كاكەمەم دەیویست یەكێتیی نووسەرانی كورد وەكو ڕێكخراوێكی سەربەخۆ بمێنێتەوە و وەکو یەكێتیی ئەدیب و نووسەرانی عێراق كیانی تایبەتی خۆی هەبێت، دەیویست چۆن پێوەندیمان لەگەڵ نووسەرانی ههرێمی كوردستان باشە، هەمان پێوەندیشمان لەگەڵ نووسەرانی بەشەكانی دیكەش وابێت، بۆیە لە (13) دیدار و فیستیڤاڵە ئەدەبییەكانی مەڵبەندی گشتی، دوو دیدارمان تایبەت بە بەشەكانی دیكەی كوردستانیش تەرخان كرد، ئەوانیش :
1- دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە هەولێر لە ڕۆژانی 9-11/5/2013.
2- دیداری ئەدەبیاتی باكوور و ڕۆژئاوا، لە دهۆك لە ڕۆژانی 7-9/11/2013.
هەروەها لە كۆی ژمارەی كتێبە چاپكراوەكانی نووسەران لەلایەن مەڵبەندی گشتیەوە كە (142) كتێبە، هەوڵ درا نووسەرانی هەموو بەشەكانی كوردستان بگرێتەوە.
خوالێخۆشبوو مرۆڤێكی نهێنی پارێز و دەست پاك بوو، ڕەخنەی لە كەموكورتی و ناتەواوییەكان دەگرت و خەمی بۆ دەخوارد، دەیویست یەكێتیی نووسەرانی كورد، وەکو ڕێكخراوێكی ئەدەبی، حزووری لە هەموو چالاكییە بەرچاوەكانی ئەدەبی و ڕۆشنبیریدا هەبێت.
هەچەندە من لە 30/9/2019 دا، بە ویستی خۆم و لەبەرهۆكارێك كەلای من نەدەبوو وابێت، دەست لە كاركێشانەوەی خۆم لە مەڵبەندی گشتی و سكرتێری كارگێڕیدا پێشكەش كردو لەو ڕۆژەوە بە فەرمی پێوەندیم پێوە نەماوە، بەڵام دوای دەست لە كاركێشانەوەش پێوەندیی پتەوی جارانم لەگەڵ خوالێخۆشبوو وەکو پێشان بوو، چ بە سەردان و چ بە یەكتر بەسەركردنەوە بەهۆی تەلەفۆنەوە، تەنانەت دوای نەخۆشكەوتنیشی بەهۆی نەخۆشی كۆڕۆناوە، هەتا ئەو توانای وەڵامدانەوەی هەبوو، هەرلە هەواڵم دەپرسی، بەڵام بە داخەوە نەخۆشییەكە پشتی لێستاند و بەناچاری ماڵئاوایی لە هەمووان كرد. گیانی شاد و یادی بەخێرو ناوی هەر زیندوو بێت
ژیاننامەی کاکەمەم بۆتانی
ناوی تەواوی کاکەمەم فەخری سامی سەید
عەبدولڕەحمان فەرھادی، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی ھەولێر، لە ساڵیادی كاكەمەم بۆتانیدا، دەڵێت: کاکەمەم بۆتانی ئەو ناوە پرشنگدارەیە لە ئاسمانی ئەدەبی کوردی کە ھەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.