ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، تەنیا لە سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌وه كراوه، کە قوتابیان ئەو رۆژەی نمرەکانیان وەردەگرنەوە، دوای دوو کاتژمێر دەتوانن هەموو پەرەی سۆماکانیان ببیننەوە (پەرەی وەڵامەکان)، ئەوەی خۆی وەڵامی لەسەر داوەتەوە و پەنجەمۆری کردووە، لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پڕۆسەیە تەنیا لەیەک دەوڵەت پیادە دەکرێت.