هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی رووی کردە شاری خامۆشان

محەمەد ئەحمەد ئەربیلی کە نزیکەی ساڵێکە لەبەر نەخۆشی و پیرداگەڕان بەردەوام لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بوو، دوێنێ لە تەمەنی ٨٩ ساڵاندا بە یەکجارەکی ماڵئاوایی لە هونەر و نەتەوەکەی کرد.

محەمەد ئەحمەد ئەربیلی بە زمانی تورکی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە و بەرھەمەکانیشی لە لایەن گۆرانیبێژانی وەکو ئیبراھیم تاتلیساس و مەیادە حەنناوی و جۆرج وەسووف و چەند ھونەرمەندێکی دیکەی جیهانییەوە گوتراونەتەوە.
دوای ڕاپه‌ڕین چه‌ند گۆرانییەکی بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كان تۆمار كرد؛ ساڵی 1991 و 1993 و 1994 و 2001 و 2002 سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیساسی كرد و چه‌ند ئاوازێكی داوه‌تێ؛ هونه‌رمه‌ند ئه‌ربیلی چه‌ندین گۆرانیی تۆماركراوی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاوازی خۆیه‌تی:
• یه‌ڵڵا شوفێر
• قزله‌ر
• مه‌نم ئیپه‌چ
• سێو لمه‌می ته‌له‌فزیۆن ئه‌لنده‌
• هه‌ولێره‌كه‌م
محەمەد ئەربیلی لە ساڵی ١٩٣٣ لە گەڕەکی تەعجیل لە شاری هەولێردا لەدایک بووە. ئەحمەد شێخ فەتحی باوکی لە ساڵی ١٨٩٨ لە گوندی باوەکراوەی ناوچەی باڵەکایەتی ڕوو دەکاتە ھەولێر و نیشتەجێ دەبێت تاوەکو لە ساڵی ١٩٧٢ کۆچی دوایی دەکات. هونەرمەند لە ساڵی ١٩٤٤ دەچێتە بەر خوێندن لە قوتابخانەی ئەربیل ئولا تاوەکو ساڵی ١٩٤٩ لە خوێندن بەردەوام دەبێت؛ دوایی لەبەر خراپی بژێوی ژیانیان ناچار دەبێت دەست لە خوێندن ھەڵبگرێت. بە ھۆی دەنگخۆشییەوە دەبێتە جێگای سەرنجی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکەی، لە تەمەنی زۆر منداڵیەوە بەشداریی لە چاڵاکییە مۆسیقییەکانی قوتابخانە دەکات کە ڕۆژانە دەستپێکی خوێندن بە سروودە نیشتمانییەکانی ھونەرمەند دەستی پێدەکرد، ھەریەک لە سروودە نیشتمانییە بەناوبانگەکانی نەورۆز و ئەی دلێران و لاوانی کورد لە لەیەن ھونەرمەندەوە ئاوازی بۆ دانراوە لە تەمەنی منداڵی قوتابخانەییدا.

لە ساڵی ١٩٥٦ کاتێک مەلیک فەیسەڵی دووەم پاشای عێراق سەردانی ھەولێر دەکات لە دیوەخانی مەلا فەندی چەندین مەقام و گۆرانی فۆلکلۆر پێشکەش بە پاشا دەکات وەک ئاھەنگی پێشوازی کە دەبێتە جێی سەرنجی پاشا و میوانانی دیوەخان، ھونەرمەند لە لایەن مۆسیقاژەن مەجید فەتاح گرنگییەکی زیاتری پێ دەدرێت و مامۆستا عێزەدین فەیزی دەبێتە ھاندەری ڕاستەوخۆی تاوەکو بە ڕێچکەی ھونەردا بڕوات، بۆیە زۆرینەی گۆرانی و بەستەی کوردی و تورکمانییەکانی ئەو کاتی ھەولێرێ لەبەر دەکات و لە کۆڕ و بۆنەکان دەیچڕێتەوە.
لە ساڵی ١٩٥٣ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر وەک شوفێر دادەمەزرێت و بە دەم کارەکەیەوە گۆرانی یەڵا شوفێر دادەنێت. دواتر لە ساڵی ١٩٥٩ دەچێتە ڕادیۆی بەغداد و لە بەشی تورکمانی غەزەلێک و چوار قۆریات تۆمار دەکات و دوای بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکانی، ناو دەردەکات و دەنگ و هونەرەکەی لە دڵی خەڵکیدا جێی خۆی دەکاتەوە.
دوایی بۆ حەج ڕوو دەکاتە سعوودیە بەمە دەبێتە حاجی محەممەد ئەربیلی، لەگەڵ ھونەرمەند مشکۆ دەبن بە ھاوڕێ و چەندین ئاھەنگ و بۆنە لە شارەکانی ھەولێر و کەرکووک و سلێمانی ئەنجام دەدەن.
محەمەد ئەربیلی دوای دەنگدانەوەی گۆرانی یەڵا شوفێر بەناوبانگ دەبێت و گۆرانیەکەی لە لایەن چەندین ھونەرمەندی مەزنی ئەوکات وەکو حەسەن زیرەک و ئیبراھیم تاتڵیسەس دەگوترێتەوە. ئیتر پەرەی زیاتر بە خۆی دەدات و کات تەرخان دەکات بۆ نووسینی ھۆنراوە و دانانی ئاواز بۆیان و وەک مەقام و بەستە بە زمانەکانی کوردیی و تورکمانیی تۆماریان دەکات، ھەروەھا لەگەڵ ھونەرمەندان عەبدولواحید گۆزەچی و نەجات توتنچی و یونس توتنچی ئاھەنگی گێڕاوە و چەندین ئاوازی بۆ داناون ھەر بە ھۆی محەمەد ئەربیلی جەباری براشی برەو پەیدا دەکات.
ھونەرمەند لە مەقامەکانی نەھاوەند و سەبا و کورد و بەیات توانایەکی سەرسوڕھێنەری ھەیە بۆیە لە زۆرینەی ئاھەنگ و بۆنەکان بانگھێشت دەکرێت بە تایبەت دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ دەرگای زۆرتر و ئازادی پتری بە ڕوودا دەکرێتەوە بە جۆرێک دەتوانێت چەندین گەشت بۆ وڵاتی تورکیا ئەنجام بدات و ھەوادارانی تورکیا بەسەربکاتەوە بە ھۆی ئەوەی مەقام و بەستەی زۆری بە زمانی تورکمانی تۆمار کردووە.
هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ( 1/ مه‌ن سه‌نی سه‌ودیم،2/گون باتاركه‌ن، 3/ قیزلار، 4/ شوفیر،5/ مه‌نیم ئیپه‌ك یاغلیغیم وار، 6/ غه‌ریبه‌م، 7/ سه‌یراندا، 8/ گول یاریم، 9/ نه‌ ده‌دیم گوزه‌ل سانا، 10/ گوزلری ماوی، 11/ جمالیو گوردوم، 12/ مه‌ن یولدا لبر قیز گوردوم، 13/ هلال قاشلی، 14/ خاستاخانه‌ اولدومه‌نیم مسكینم، 15/ گه‌لین، 16/ تلفزیون، 17/ املیم حیاتیم،18/ گه‌نه‌ گه‌لین، 19/ ابی شوفیر، 20/ نافورا، 21/ گیدین باخین نه‌ده‌ندی،22/ ایریلبغ ایسته‌ مه‌ده‌ن، 23/ مه‌ن اربیلده‌ن چیختیم، 24/ گوزه‌ل قیزگه‌ل یانیما، 25/ امان گوزوم التونجو، 26/ صامانجی قیزی، 27/ ایریلدیم نازلی یاریمنان، 28/ گوزه‌ل گیتمه‌ قال بوردا، 29/ سه‌نیو كیمین ده‌گیله‌م، 30/ ئه‌سمه‌ریم، 31/ اولدوم ) (15)

ھەواڵی زیاتر