بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی، (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار وەکو بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لەو پارێزگایە و بۆ ئەمەش وەزیری تەندروستی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پاڵپشتیکردنی هەر پێوستییەک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا.