زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • رۆژنامەی سەنی بەریتانیا: کارگێری چێڵسی لەسەر داوای توماس توخێلی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی ئۆفەرێک پێشکەش بە کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی بکەن، بۆ گواستنەوەی رەحیم ستێرلینگ هێرشبەری یانەکەیان، بەڵام یانە لەندەنیەکە سەرەتا دەیەوێت چارەنوسی رومێلو لوکاکو یەکلایی بکاتەوە، پاشان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی ستیزن دەست پێدەکات و، ئەو یانەیەش ئامادەیە دەستبەرداری گۆڵکارەکەی بێت، ئەگەر ئۆفەرێکی باشیان پێ بگات.
  • رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا: رۆبیرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی بایرن میونشنی ئەڵمانی کە ئێستا لە کاتی وەرگرتنی پشوودایە، دڵنیایە لەوەی لە کۆتاییدا بەرپرسانی بایرن میونشن ناچار دەبن رازی بن لیڤا ریزەکانی یانەکەیان بەرەو بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، بۆیە لیڤا ئاسوودەیە و تەواو دڵنیایە وەرزی داهاتوو بە درێسی بارسێلۆنا یاریی دەکات.
  • رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا: لیڤاندۆڤسکی چاوەڕێ دەکات گرێبەستی سادیۆ مانێ بۆ بایرن میونشن بە تەواوەتی یەکلا بێتەوە ئینجا گرێبەستی لیڤاش بۆ بارسێلۆنا یەکلا بێتەوە، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌وه‌ته‌ی مانگی رابردووه‌وه‌ لیڤاندۆڤسکی ئارەزووی رۆیشتنی خۆی لە بایرن میونشن راگەیاند، بەرپرسانی یانە باڤارییەکە رەتیان کردەوە رێگا بە رۆیشتنی بدەن، کە هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن ماوە.
  • زینەدین زیدان راهێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی رەتکردەوە و، کارگێری شازادەکانیش هەوڵەکانیان بۆ دەست نیشانکردنی کریستۆفەر گالتیێ راهێنه‌ری نیسی فه‌ره‌نسا دەست پێکردووە.
  • زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی: به‌ نیاز نیم له‌م هاوینه‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هیچ یانه‌یه‌ك بگرمه‌ ئه‌ستۆم.
  • بارسێلۆنا هەوڵدەدات پێدرۆ پۆرۆی بەرگریکاری 22 ساڵانەی پۆرتوگالی و سپۆرتینگ لێسبۆنا بگوازێتەوە ریزەکانی، یانە پۆرتوگالیەکە داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات و بەپێی سەرچاوەکانی بارسێلۆناش نایەوێت بە زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە ریزەکانی.
  • فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵیا: کارگێری پاریس سانجێرمان لەگەڵ کارگێری یانەی نیس دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە، بۆ ئەوەی کریستۆفەر گالتیێ راهێنەری ئەو یانەیە بۆ وەرزی داهاتوو لە شوێنی پۆچێتینیۆ دەست نیشان بکەن. هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە گالتیێ راهێنەری نیس، وەرزی داهاتوو دەبێتە راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان.
  • لویس کامپۆس دوای دەستنیشانکردنی وەکو بەرێوەبەری وەرزشی نوێ پاریس سانجێرمان لە شوێنی لیۆناردۆی بەڕازیلی، ناوبراو هەر زوو دژایەتی خۆی بۆ راهێنەرایەتی زیدان ئاشکرا کرد و، داوای لە کارگێری یانەکەی کرد کریستۆفەر گالتیێ باشترین بژاردەیە بۆ ئەوان، بۆیە ئێستا لەسەر داواکاری ئەو، شازادەکان کار لەسەر دیاری کردنی ئەو راهێنەرە دەکەن.
  • زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی: شانازی به‌و لێدانه‌ سه‌ر ناكه‌م كه‌ له‌ مۆندیالی 2006 به‌رامبه‌ر ماركۆ ماتیرازی ئه‌نجامم دا، به‌ڵام په‌شیمان نیم و ئه‌مه‌ به‌شێك بوو له‌ ژیانی پیشه‌كه‌م.
ھەواڵی زیاتر