منداڵێك لە سلێمانی بە سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستدا

دکتۆر پشدەر عه‌بدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان تایبەت له‌ سلێمانی بە کوردستان24ی راگه‌یاند، لە چەند رۆژی رابردوودا منداڵێکی 3 بۆ 4 ساڵ بە هۆی سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستداوە.

دکتۆر پشدەر عه‌بدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، منداڵەکە وشکبوونەوەیەکی زۆری هەبووە و کەسوکارەکەشی دەرمانی گیاییان پێدابوو.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 600 کەس بۆ وەرگرتنی چارەسەری سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە.

پێشتر د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، ترس و گومانییان هەیە ئەم سکچوونەی بە رێژەیەکی زۆر لەناو پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بڵاوبووه‌تەوە، كه‌ پەتای کۆلێرا بێت، بەڵام تا ئێستا لە پشکنینەکان هیچ حاڵه‌تێك دەرنەکەوتووە

ھەواڵی زیاتر