بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، سبه‌ی یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێده‌كه‌ون.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی به كوردستان24ـی رایگەیاند، سبه‌ی (پێنجشه‌ممه 16ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022)، یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی سعوودیه ده‌كه‌ن.
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سبه‌ی كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانی، 329 حاجی له هه‌ولێر و 140 حاجی له پارێزگای سلێمانی له مزگه‌وتی سه‌واف كۆده‌بنه‌وه، دواتر كاتژمێر 05:00ـی ئێواره به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێده‌كه‌ون.
پێشتر شێخ نیاز راغب نەقشبەندی رایگه‌یاندبوو، ئەمساڵ دوو هەزار و 120 حاجی له پشکی هەرێمی کوردستان سەفەری حەج دەکەن، ساڵانی پێشوو رێژەکە زیاتر بوو، دابەزینی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە، چونکە لەگەڵ سەرهەڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه سعوودیە تەنیا رێگای بە 15 هەزار حاجیدا كه لەناوخۆی وڵات‌دا فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردبوو، ساڵی دواتر سعوودیه رێگه‌ی بە 60 هەزار حاجیدا، لەو ژمارەیەش 15 هەزار بۆ ناوخۆی وڵات و 45 هەزار کەسیش بۆ وڵاتی دیکە کە موقیمن لەوێ، بەڵام ئەمساڵ ژماره‌كه‌ی بۆ یەک ملیۆن کەس بەرزکردەوە، لەو ژمارەیەش 150 هەزار بۆ ناوخۆ و 850 هەزار کەسیش بۆ وڵاتانی دونیا.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، بۆ ئەمساڵ 45 کۆمپانیا لە رێگای ئەنجامدانی تیروپشکی ئاشکرا، ئەرکی گواستنەوەی حاجییانی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
ساڵی 2019 و بەر لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چوار هەزار و 880 حاجی لە هەرێمی کوردستان لە رێگای 109 کۆمپانیاوە فەریزەی حەجیان ئەنجامدا، تێچووی هەر کەسێک بڕی چوار هەزار و 200 دۆلار بوو.