چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مه‌سرور بارزانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی به‌سه‌ركرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و شاره‌وانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ره‌وشی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كان و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییانی كۆڵییه‌وه‌.