بە زیاتر لە ٣٠٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكێکی هەولێر جێبەجێدەكرێت 

تیمەكانی شارەوانیی دارەتوو سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە گوژمەی ۳٠۸،۷۸٠،٠٠٠ سێسەد و هەشت ملیۆن و حەوتسەد و هەشتا هەزار دینار، پڕۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین جێبەجێدەكەن.

پرۆژەكە لە ڕێكەوتی ٥/٩/٢٠٢١ دەست بە جێبەجێكردنی كراوە و بڕیارە لە رێكەوتی ١/٧/٢٠٢٢ سەرجەم قۆناغەكانی تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
ئەم پڕۆژەیە پێكهاتووە لە ڕاخستنی تێكەڵە و ڕاخستنی بەردی شكاو و دانانی قالبی كێربستۆن، هەروەها چەند شەقامێكیش كێشەی ئاوەڕۆیان هەبوو، ئەوانیش چارەسەر دەكرێن، لەگەڵ دروستكردنی شەقامێكی 20 مەتری و ئاوەڕۆی لوولەیی.
گوژمەی پڕۆژەکە لەسەر تەمویلی پارێزگای هەولێرە و ئێستا بە ڕێژەی ٨٠٪ی تەواوكراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا تەواوی قۆناغەكانی تەواو بكرێن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

ھەواڵی زیاتر