بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان چەندین هەلی کاری ڕاگەیاند 

بەرێوبەراتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک چەندین هەلی کار رادەگەیەنێت و هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە.

قاسم عەبدولعەزیز، بەرێوبەری بەشی یاسا و کارگێری و دارایی لە بەڕێوبەراتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، 26 کەس لە بەرێوبەراتییەکەیان دادەمەزرێن و وەرگرتن لە رێی پڕکردنی فۆرمێکەوە لە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و هەموو کەسێک لە سنووری پارێزگای دهۆک مافی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی هەیە.

ئاشکراشی کرد، لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە دوای کاتژمێر 12ی ئەمشەو کارا دەبێت، داواکار هەموو زانیارییە تاکە کەسییەکان بەپێی خواستی فۆڕمەکەوە پڕ بکاتەوە.

بە گوتەی بەڕێوبەری بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک، ئەولەویەت بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان و کەسوکاری شەهیدانە و بەپێی C.V یەکان خاڵبەندی دەکرێت و خاوەن زوورترین پۆینت چانسی دامەزراندیان زیاترە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کلیک بکە

ھەواڵی زیاتر