گەیشتن بە پێناسەیەكی گشتگیر و هەمەلایەن بۆ گۆڕانی كۆمەڵایەتی هەروا كارێكی ئاسان نیە، بەو پێیەی ئەوانەی پێناسەی ئەو چەمكەیان كردووە، هەریەكەو لە گۆشە نیگایەكەوە بۆی چوون، هەندێك لەرووی بنیاد و بەشێكی دیكەیان روانگەی كاتیان كردۆتە كرۆكی پێناسەكەیان، ئەوانەی دیكەش لە پێناسەكانیان بۆ گۆڕانی كۆمەڵایەتی جەخت دەكەنە سەر ئەرك و خەسڵە جیاكانی پرۆسەی گۆڕانی كۆمەڵایەتی.
بەپشت بەستن بەو پێشەكیە كورتەو خستنەرووی چەند پێناسەیەك، لە دواجاردا پێناسەیەكی هەمەلایەن بۆ گۆڕانی كۆمەڵایەتی بخەینەروو. بۆیە گۆڕانی كۆمەڵایەتی لە سادەترین پێناسەیدا ئاماژەیە بە” ئەو گۆڕانەی كە لە نێو كۆمەڵگە ڕوودەدات، یان گۆڕینی بوارێك لە بوارەكانی كۆمەڵگە لە ماوەیەكی دیاریكراو، بەڵام ئەو گۆڕانانەی كە بەسەر كۆمەڵگەدا دێت، هەموویان گۆڕانی كۆمەڵایەتی نین، بەڵكو گۆڕانكارییەكان جۆراوجۆرن”. لە پێناسەیەكی دیكەشدا كە فەرهەنگی زاراوەی كۆمەڵناسیدا خراوەتەڕوو، تێدا هاتووە:” گۆڕانی كۆمەڵایەتی ئاماژە بۆ ئەو گۆڕانانە دەكات، كە بەسەر بنیادی كۆمەڵایەتی، یاخود پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی كۆمەڵگە و ڕێكخستنی كۆمەڵایەتیدا دێت، هەروەك (د. حسین خولی)یش لەبارەی گۆڕانی كۆمەڵایەتیەوە دەڵێت “گۆڕانی كۆمەڵایەتی ئەو پرۆسە بەردەوامەیە، كە لە ماوەیەكی زەمەنی دیاریكراودا درێژە دەكێشێت و دەبێتە هۆی هێنانە ئارای جیاوازی، یاخود هەمواركردنەوەیەكی دیاریكراو لە پەیوەندییە مرۆییەكان، یان لە دامەزراوەیەك، یان ڕێكخراوێك، یاخود لە ڕۆڵە كۆمەڵایەتیەكاندا، هەر پەیوەست بە چەمكی گۆڕانی كۆمەڵایەتی (جیمس بێرج) دەڵێت “گۆڕانی كۆمەڵایەتی بریتیە لە هەموو ئەو گۆڕانكاریانەی كە بەسەر بنیادی كۆمەڵگەدا دێت، جا گشتگیر بێت، یاخود بەشەكی بێت و، لە شێوەی بنیادی كۆمەڵایەتیش بێت”.
هەر لە بارەی گۆڕانی كۆمەڵایەتیەوە دەوترێت كە ” بریتیە لە هەر گۆڕانێك كە لە رووی فەرمان و ئەرك و بەهاو رۆڵە كۆمەڵایەتیەكان لە ماوەیەكی دیاریكراودا، بەسەر بنیادی كۆمەڵایەتیدا دێت، دەكرێت گۆڕانەكە بەرەو پێشكەوتن بێت، دەشكرێت بەرەو دواكەوتن بێت. لە شوێنێكی دیكەدا پێناسەی گۆڕانی كۆمەڵایەتی كراوە بەوەی كە ” كردەیەكی مێژووی ــ دانیشتوانی بەردەوامە.. روودانێكە كەسانی كۆمەڵگە حەز بكەن و حەز نەكەن، هەر دێتە دی. بیری كۆن باوەڕی بە باری كۆمەڵایەتی چەسپاو هەبووە نەك بە گۆڕانی، هەرچی بیروباوەڕی نوێیە كە لەسەر بنچینەی زانستی دامەزراوە باوەڕی بە گۆڕان و پەرەسەندن هەیە”، هەروەك لە ڕوانگەیەكی دیكەوە بەم شێوەییە پێناسەی چەمكی گۆڕانی كۆمەڵایەتی كراوە” گۆڕانی كۆمەڵایەتی ئاماژەییە بەو ئاڵوگۆڕانەی كە لە ماوەیەكی زەمەنی دیاریكراودا بەسەر بنیادی هەر كۆمەڵگەیەكدا دێ، واتا هەبوونی هێزێكی كۆمەڵایەتی بەشدار بێت لە روودانی كۆمەڵایەتی بەئاڕاستەیەكی دیاریكراو بەرادەیەكی جیاواز، گۆڕانی كۆمەڵایەتی كۆی بنیادی كۆمەڵگە دەگرێتەوە، هەر وەك ئەوەی لەسەر وەختی شۆڕشەكاندا روو دەدات، یان وەك ئەوەی لە سیستەمێكی كۆمەڵایەتی دیاریكراو قەتیس دەكرێ وەك خێزان، سیاسەت، دین”.
لەم توێژینەوەیەدا مەبەستمان لە گۆڕانی كۆمەڵایەتی ئەوەیە، كە پڕۆسەیەكی كۆمەڵایەتی بەردەوامەو بەهۆیەوە گۆڕانكاری لە بنیادی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەدا بەسیستەم، دامەزراوە، پەیوەندی و ڕێكخستنە كۆمەڵایەتیەكان، بەهاو نەریت و كۆی بوارەكانی دیكەی ژیان دەكات، ئەو پڕۆسەیە لە هەندێك شوێن بەپێی پلانێكی دارێژراوەو لە هەندێك شوێن بەبێ پلان ڕوودەدات، هەروەك هەندێك جار خاوەو، بەڵام لەسەر وەختی شۆڕش و ڕاپەرینەكاندا خێرایە، ئینجا هەندێكجار سەرتاپاگیرەو، لە هەندێك حاڵەتی دیكەدا گۆڕانی كۆمەڵایەتی بەشەكیە، واتا بەسەر بەشێكی كۆمەڵگەدا دێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی
خاڵی هه‌ره گرنگ له‌باره‌ی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر چه‌شنه جیاكارییه‌كی ڕه‌وشی هه‌نوكه‌یی له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی پێشوو ناتوانرێ به گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆیه پرسی په‌روه‌رده‌ش له‌م ڕووه‌وه شایه‌نی گرنگی پێدانه و بێجگه له ڕه‌چاوكردنی هه‌لومه‌رجی پێشوو له خۆگرتنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه هه‌نوكه له خواره‌وه باسییان ده‌كه‌ین گوزارشته له‌وه‌ی كه كۆمه‌ـلگه‌ی كوردی و دۆخی په‌روه‌رده‌ی و پرسی خوێنده‌واری و خوێندنی خێرا چه‌نده په‌یوه‌ندی به گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵناسان و توێژه‌ران ئه‌م چه‌مكه‌یان له چوارچێوه‌كدا به‌كارهێناوه كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه. ئه‌م چوار تایبەتمه‌ندییه‌ی خواره‌وه له گرنكترینیانه:
یه‌كه‌م) گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی دیارده‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی و كۆییه:
گۆڕان نه‌ك ته‌نها له یه‌ك یان چه‌ند كه‌سێكدا، به‌ڵكوو له ئاستێكی به‌رفراوان یان به‌شێكی گرنگ له كۆمه‌ڵگه پێویسته له خۆبگرێت، به جۆرێك كه هه‌لومه‌رجه، شێوه‌ی ژیان یان زه‌مینه‌ی فیكری و ڕوحی ئه‌م ئاسته فراوانه، پتر له چه‌ند كه‌سێك بگۆرێت.
دووه‌م) گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی چاودێره به‌سه‌ر گۆڕانی بنیادییه‌وه:
گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له‌و گۆڕان و وه‌رچه‌خانه‌ی كه له ته‌واوی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووده‌دات یان له به‌شێكی پێكهێنه‌ر و گرنگی ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تی ڕوو ده‌دات.
سێیه‌م) گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به درێژایی كات ده‌ناسرێت:
گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، جۆرێك گۆڕانی بنیادییه كه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو بتوانێ له نێوان دوو گۆشه یان چه‌ند گۆشه‌یه‌كی زه‌مه‌نی، كۆمه‌ڵێ گۆڕان یان ده‌ره‌نجامه‌كانی دیاری بكرێت، واته بۆ ئه‌وه‌ی باس له سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی بكه‌ین كه گۆڕانی تیا ڕوویداوه ئه‌وه‌نده به‌س نییه كه باس له گۆڕانه‌كه بكرێت به‌ڵكووو پێویسته ئه‌و گۆڕانانه ده‌ره‌نجامی هه‌بێت
چواره‌م) گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، گۆڕانێكی به‌رده‌وام و جێگیره:
گۆڕانی ڕواڵه‌تی و زووگوزه‌ر له كۆمه‌ڵناسییدا به گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی دانانرێت. گۆڕانی ڕواڵه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانی هه‌میشه‌یی و تۆكمه‌ن.
هه‌لومه‌رجه‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی
چ كاتێ گۆڕان دێته كایه‌وه:
هیراكلیت، فه‌یله‌سوفی یۆنانی، یه‌ك له‌و یه‌كه‌مین كه‌سانه‌یه كه گۆڕانی به بنه‌چه‌ی زاڵ به‌سه‌ر بوون ناساند. پێش ئه‌ویش، هه‌مووان جیهانیان وه‌ك سیسته‌مێكی جیگیر گریمان ده‌كرد.
گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه و دیاریكراوه‌وه دێته كایه‌وه و ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش، ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و گرنگ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌گێڕێت. بۆیه گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه به‌و ده‌سته له هه‌لومه‌رج و زه‌مینانه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ڕوودانی گۆڕان تیایاندا بوونی هه‌یه (هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری)، و هۆكاره‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌خۆگری ئه‌و توخم و فاكته‌رانه‌یه كه دواجار ده‌بێته هۆی ڕوودانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
گرنگترین ئه‌و هه‌لومه‌رجه كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه واده‌كه‌ن گۆڕان له كۆمه‌ڵگا ڕووبدات له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه خڕیان ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م) ده‌ركه‌وتنی چه‌ندان ویستی تازه له كۆمه‌ڵگا:
په‌یدابوونی ویستی و ئاره‌زووی تازه، هه‌لومه‌رجێك دێنێته كایه‌وه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خێرایی و ئاسانكاری له ده‌ركه‌وتنی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربكه‌وێت و پرۆسه‌كه پتر هه‌نگاو بنێت.
دووه‌م) ناڕه‌زایبوون له‌و ڕه‌وش و دۆخه‌ی له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه:
له هه‌لومه‌رجی ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییدا، خه‌ڵك پتر ئاره‌زووی ده‌ركه‌وتنی گۆڕان ده‌كه‌ن، ئه‌مه بۆ هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه ڕاسته، به‌تایبه‌ت كایه‌ی په‌روه‌رده‌یی، ناره‌زایه‌تی له هه‌ر بار و زه‌مینه‌یه‌ك، هاوشێوه‌ی ڕه‌وشی په‌روه‌رده، ئاسانكاری له بواری پزیشكی، به‌ریوه‌بردنی گشتی وڵات، زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م ده‌كات.
سێیه‌م) كۆمه‌ڵێ هونه‌ر و زانستی كه‌ڵه‌كه‌بوو له كۆمه‌ڵگادا:
هه‌ركات بنچینه‌ی كولتووری یان كۆمه‌ڵه هونه‌ر و زانستێكی كه‌ڵه‌كه‌بوو له كۆمه‌ڵگا گه‌شه بكات، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له دۆزینه‌وه و داهێنانیش زیاد ده‌كات. مرۆڤ له كۆمه‌ڵگادا هه‌وڵ ئه‌دات لێهاتووی و شاره‌زایی و داهێنانه‌كانی خۆی پتر بكات، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆ خوێنده‌وار كردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
چواره‌م) به‌ها ده‌ستباڵاكان و لایه‌نگیری گشتی و تێڕوانینی كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر گۆڕان:
ئه‌و به‌هایانه‌ی كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه ده‌ستباڵان و لایه‌نگیری گشتی خه‌ڵك، ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كی زۆری بۆ به‌دیهاتن یان به‌دینه‌هاتنی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و تێڕوانیانه‌ی كه چاودێره به‌سه‌ر له‌به‌رچاوگرتنی پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان وه‌ك به‌هایه‌ك و زه‌مینه‌یكی زۆر له‌بار بۆ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ره‌خسێنێت
پێنچه‌م) پله‌ی ئاڵۆزی كولتوور و بنیادی كۆمه‌ڵگا:
گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگا ساده و سه‌ره‌تاییه‌كان زۆر هێواش و له‌سه‌رخۆیه، و به پێچه‌وانه‌وه‌ش له كۆمه‌ڵگه ئاڵۆز و تازه‌كانی ئه‌مرۆ گۆڕان به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ڕووده‌دات، ئاڵۆزی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕۆڵ، پێگه و چینی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پسپۆڕیبوونی ئـه‌ركه‌كان و ئاسانكاری گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌ته بێته پێشه‌وه.