هونەرمەندی دەرهێنەر (بڵند عەلی) سەرگەرمی کۆتاییهێنانە بە بەرهەمێکی نوێی سینەمایی، کە ٣ ڕووداوە تاوانی جیاواز لەخۆوە دەگرێت.
(بڵند عەلی) دەرهێنەر لە بارەی ئەو بەرهەمە سینەماییەدا دەڵێت: کورتەفیلمی (The Locked Door) ژانرێکی تاوانکاریی سایکۆلۆژییە، کە بە سەر تێڕوانینی جیاوازدا لەیەک زەمەن و کاتدا دابەش بووە، کە هەر یەکێک لەتێروانینەکان دەکرێت، ڕاست بن و دەکرێت هەر یەکێکیشیان هەڵەبن، ڕاستی ڕووداوەکان دەکرێت هیچ کامێک لەو چیرۆکانە نەبێت، چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە حاڵەتی کوشتن دەکات، کە لە ناو ماڵی کەسێکی ڕەبەندا ڕوودات هەرسێ ڕووداوەکە پێوەندییان بەیەکەوە هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەنجامەکەی بەشێوازێکی چاوەڕوان نەکراو دەبێت کە تەواو چیرۆکەکان سەرەو ژێر دەکاتەوە.
گوتیشی: فیلمەکە ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ و ڕەنگدایە و بە سەلیقەی جوانی (ڤێدات ئۆیان)ـی کامێرامان دیمەنەکانی ئەو بەرهەمە سینەماییه وێنەگیراوە و لە دوای تەواوبوونی کارە هونەرییەکانیشی بڕیارە لە بەشداربێت لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکاندا و پێشبڕکێی بردنەوەی خەڵاتەکان بکات، هاوکات چیرۆکە کوردییەکان بە وڵاتانی جیهان ئاشنا بکات.