پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

بڕیارە نوێکەی ئەنجوومەنی ئاسایش
لە کاتێکدا نوێنەری تایبەتی ســـکرتێری گشـــتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەگـــەڵ لایەنـــە سیاســـییەکانی هەرێـــم لـــە هەولێر لـــە 26 ئایار لە کۆبوونەوەیەکی داخراو بوو بۆ هاندان و پشتگیری لایەنەکان بۆ گفتوگۆ دانوســـتاندن دەربارەی جیاوازی و ناکۆکییەکانیان و ڕێگەخۆشـــکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردتســـان لـــە 1 ئۆکتۆبەردا، ئەنجوومەنی ئاسایشـــیش دەربارەی نوێکردنـــەوەی ئەرک و ماندەیتی یونامـــی و نوێنەری تایبەتی ســـکرتێری گشـــتی ســـەقاڵی گفتوگۆ و دەرکردنی بڕیارێکی نوێی ئەنجوومن بوون. خۆشبەختانە ئەم ئەرکەی یو ئێن لە عێراق بۆ ساڵێکی تریش تا ٣1 ئایاری ساڵی 202٣ نوێکرایەوە. ماندەیتـــی ئەمجارە جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەوانەی ســـاڵانی پێشـــووتر لـــەوەدا کە لە برگەیەکدا بە ڕوونـــی ئاماژە بە ئەرکێکی یونامی دەکات و دەڵێـــت: ( چالاکانە هاوکاری حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردســـتان بکات تا پێکەوە کاربکەن وبەشداربن لە دایەلۆگی بەردەوام و بونیادنەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، بەشێوەیەک لەگەڵ یەکێتی عێراق و دەستوورەکەی هاوئاهەنگ بێت، لەوانە، لایەنی ئاسایش و بودجە و بەڕێوەبردنی سامانی نەوت و غازی عێراق و جێبەجێکردنی رێکەوتنامەکانی ئێســـتا و لە ناویشـــیاندا ڕێکەتنامەی ساڵی 2020 ی
شەنگال.) ئـــەم برگەیـــە و چەند ئاماژەیەکی تر لە هەندێک شـــوێنی بڕیارەکە لە بەرژەوەنـــدی هەرێمی کوردســـتانن و رۆڵی بەڕێز ســـەرۆکی هەرێمی کوردســـتان لە ڕێگەی ناردنی نووســـراوی ڕەسمی بۆ سکرتێری گشتی و پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش کاریگەری گەورەی هەبوە لـــە جێکردنـــەوەی هەندێک لـــە داخوازییەکانـــی هەرێم لەناو بڕیارەکەدا. هەوڵەکانی خاتوو پلاسخارتیش بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردســـتان تا پێکەوە و لە چوارچێـــوەی دەزگا فەرمییەکانی هەرێمدا لەگەڵ بەغدا بکەونە گفتوگۆ، کاریگەری گەورەی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕگەیەی ناو بڕیارە نوێکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەرکی یونامی و خاتوو پلاسخارت دەبێت. دەبێت وەک هەمیشـــە ئـــەوە چەند بارە بکەینەوە کە دۆســـتەکانمان ئامادەن لە چوارچێوەی دەسەڵات و دەزگا دەستوورییەکاندا هاوکاریمان بکـــەن، بەلام ناتوانـــن و ئامادەش نین لە بری ئێمـــە کارەکان بکەن. بەرژەوەندی ئێمە لەبەهێزکردنی دەزگا و دامەزراوەکانی خۆماندایە نەک
بنکۆڵکردن و هەڵتەکاندنیان