پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان ده‌كات 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لى باپير سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان له‌ يادى بيست و يه‌ك ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى كۆمه‌ڵدا، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزيان و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

لاى خۆيه‌وه‌ مامۆستا عه‌لى باپير سوپاس و پێزانينى خۆيان و كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستانى بۆ نێچيرڤان بارزانى و په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييان ده‌ربڕى.