فیلمى “ئەزموون” فیلمێکى پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییە کە لە لایەن دەرهێنەرى گەورەى کورد “شەوکەت ئەمین کورکى” کارى دەرهێنانى بۆ کراوە و تا ئێستا زیاترر لە سی وڵات نماش کراوە و دەیان خەڵاتى گەورە فێستیڤاڵەکانى دونیاى پێ بەخشراوە. فیلمەکە باس لە دیاردەى گزیکردن لە نێو تاقیکردنەوە وەزارییەکانى هەرێمى کوردستان دەکات. لە بارەى فیلمەکە ئەم گفتوگۆیە بخوێنەرەوە:
بیرۆکەى فیلمى “ئەزموون” لە چییەوە هات؟
شەوکەت ئەمین کورکی: بیرۆكه‌ی فیلمەکە له ساڵانى ٢٠١٧ و ٢٠١٨ بۆم هات کە زانیم بەشێک لە قوتابیان بە بلوتوس گزی دەکەن. له ڕاستیدا لە کوردستان فشار و سترێسەکی زور هەیە لە سەر قوتابیان و بنەماڵەکانیان لە ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ . بۆیه كه زانیم به دوایدا گه‌ڕام، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (شۆڕش غه‌فووری) هاوكارییه‌كی باشتان كردم به تایبه‌ت كه توانیم بچمه ناو ژماره‌یه‌ك قوتابخانه و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئیتر له‌مه‌وه بۆم ڕوون بووه‌وه كه ڕاسته. ئه‌م دیارده‌یه له زۆرێك له وڵاتان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، نه‌ده‌چووه خه‌یاڵ و هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه پێشبینیكراو نه‌بوو! بۆیه به‌نده به دوای ئه‌و بابه‌ته چووم كه چیرۆکێك له‌سه‌ر گزیکردن به شێوه‌ی بلوتووز بنووسم و ئه‌وه‌ی له واقیعدا هه‌بوو بیخه‌مه سه‌ر کاغەز و له چوارچێوه‌ی چیرۆک و پاشانیش وه‌ك فیلم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، ته‌نانه‌ت توانیم چیرۆکی دوو خوشك بكه‌مه كه‌رسته‌ی نووسینی ئه‌م سیناریۆیە كه هه‌ر دوو خوشك دووانه بوون و ته‌واو پێك ده‌چوون و یه‌كێكیان له بری ئه‌ویتریان چووبووه هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دابووه‌وه!
ـ چیرۆکى فیلمەکە چ گرنگییەکى بۆ بەردەنگ و بینەر هەیە؟
شەوکەت ئەمین: له ڕاستیدا چیرۆک یان ناوه‌رۆكی فیلم به گشتی و ئه‌م فیلمه‌ی ئێمه، گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه پرسیار دروست بكات، نه‌ك هه‌ر وه‌ك فیلمێكی ئاسایی بێت و بینه‌ر دوای بینینی له بیری بچێت، به‌ڵكو ده‌بوو ئه‌م فیلمه و یان هه‌ر فیلمێكیتر پرسیار به دوای خۆیدا به جێ بهێڵێت، بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌م بابه‌ته واته ئه‌م گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ بینه‌ر، ده‌بێت ئه‌نجامی باش به دوای خۆیدا بهێنێت، به تایبه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كارێكی هونه‌رییه، به‌ڵام بۆ ئه‌و فیلمه دوو ڕەههندی تری له خۆ گرتووه، ئه‌وانیش لایه‌نی ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده‌ییه، چونكه من له سه‌ره‌تادا فیلمه‌كه‌م به خێزانه‌كه‌م واته هاوسه‌ر و منداڵەکانی خۆم نیشان دا، بینیم كه كاریگه‌ریی باشی هه‌یه.
ـ لە دەرەوەى وڵات فیلمەکەتان نیشانتان داوە و کاریگەرى باشیشى هەبوو؟
شەوکەت ئەمین کورکی: ئه‌م فیلمه پێش ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واو بوو و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوون و نیشاندانیشی له ده‌ره‌وه ڕەنگدانهوه و پێشوازییه‌كی ئه‌رێنی هه‌بوو. یه‌كه‌م فیستیڤاڵ شه‌ش هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بوو، كه له كارلۆڤیڤار هاته په‌خشكردن، له یه‌كه‌م نیشانداندا ١٥٠٠ كه‌س ئاماده‌ی بینینی بوون، مایه‌ی خۆشحاڵی بوو كه ئه‌وانه‌ی به‌شداری بینینی بوون كه‌سانی ئاسایی و پڕۆفیشناڵ بوون، ئێستا له كوردستانیش به هه‌مان شێوه‌یه، چونكه ئه‌م فیلمه تایبه‌ت نییه به چینێكی دیاریكراو له نێوان نوخبه و عام، به‌ڵكو له هه‌ر دوو لادا بینه‌ری هه‌یه، ئه‌وه بوو ئه‌م فیلمه له كارلۆڤیڤار خه‌ڵات كرا و یه‌كه‌م فیلمی كوردییه له فیستیڤاڵێكدا ئاڵای كوردستانی بۆ هه‌ڵبكرێت. ئه‌م فیلمه تا ئێستا توانراوه له زیاتر له سی وڵات نمایش بكرێت و توانیویه‌تی حه‌وت خه‌ڵات وه‌ربگرێت و تا ئێستایش به‌رده‌وامه له نیشاندان و په‌خشكردنی، هاوكات له وڵاتی وه‌ك تایوان و نه‌مسا و سویسرایش له سینه‌ما نیشان دراوه. ئێستاش له ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مان شێوه له سینه‌ما نیشان بدرێت، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش ماوه‌ی سێ هه‌فته نیشان درا.
له ڕاستیدا له ئه‌ورووپا پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كرا، نه‌خاسمه بۆ یه‌كه‌م جار بوو فیلمێكی له‌م شێوه‌یه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له فیدراسیۆنی ڕەخنهگری جیهانی (كرتیك) وه‌رگرت، دوای ئه‌مه‌یش چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕەخنهیی له‌سه‌ر فیلمه‌كه نووسرا، كه دوایه‌مینیان ڕەخنهگرێكی ئیتالی بوو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بابه‌تێكی له‌سه‌ر نووسی. مه‌به‌ستم له ڕەخنه لایه‌نی شیكردنه‌وه‌ی ناوهڕۆك و هه‌موو پێكهاته و ڕەگهزهكانی تری فیلمه‌كه هه‌یه، نه‌ك به مه‌فهوومی كوردستان كه ڕەخنهی لێ گیرابێت. خاڵێك كه زۆر مایه‌ی سه‌رنجی بینه‌ری ئه‌ورووپایی بوو و خاڵی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه بوو، لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی بوو كه بینه‌ری ئه‌ورووپایی بینی، بۆ نموونه به‌نده له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك قوتابی به‌لژیكایی دانیشتم و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌مان له باره‌ی فیلمه‌كه كرد، به لای ئه‌وانه‌وه گرنگ بوو كه ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی تێدا بێت، بۆیه له هه‌رێمی كوردستانیش گرنگه تاكی كورد به تایبه‌ت خێزان واته دایك و باوك و منداڵه‌كانیان بینه‌ری ئه‌م جۆره فیلمه بن، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ببین، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ له‌مه‌ودوا لانی كه‌م قوتابی نزیكی ئه‌م جۆره كار و ڕەفتارانه نه‌كه‌وێته‌وه و خۆی له هه‌ر جۆره خوویه‌كی له‌م شێوه‌یه به دوور بگرێت، واته كۆی ئه‌م به‌رهه‌مه پرسیارێكی ئه‌خلاقییه و وه‌ڵامه‌كه‌ی لای كۆمه‌ڵگه و قوتابییه.
ـ پێشەکى و کۆتایی فیلمکەکەت بە کراوەیی جێ هێشتووە، مەبەستت ئەوەیە بینەر بە دواى چارەنووسەکاندا بگەڕێت؟
شەوکەت ئەمین کورکی: له ڕاستیدا ئه‌م فیلمه لایه‌نێكی به كراوه‌یی به جێ هێشتووه، واته هێشتا قسه‌ی خۆی هه‌یه ،بۆیه به‌شێك له‌م پرسیارانه له ناو فیلمه‌كه‌دا ده‌ورووژێندرێت و زه‌نگێك له ده‌رگه‌ی مێشكی بینه‌ر ده‌دات و پێی ده‌ڵێت ئه‌م دۆخه بۆ به‌م شێوه‌یه‌یه كه هه‌موومان پێوه‌ی گرفتارین. له ڕاستیدا ئه‌م فیلمه به‌شێكی زۆری په‌یوه‌سته به لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی، چونكه ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده وه‌ك پێویست نه‌بوو، دۆخی ناله‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نموونه گه‌نده‌ڵی و بێمتمانه‌یی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری دروست ده‌بێت. بۆیه به‌شێكی ئه‌م فیلمه به كراوه‌یی به جێ هێڵدراوه، جارێ به‌ر له هه‌موو شت له فیلمه‌كه‌دا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ كه‌س درێژ نه‌كراو و كه‌س تۆمه‌تبار نییه، واته ئێمه ئۆباڵی ئه‌م دیارده‌یه ناخه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌ت و خه‌ڵك، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بڕیاره تاوانبارێك له‌م بابه‌ته‌دا هه‌بێت، یه‌ك كه‌س نییه، به‌ڵكو هه‌موومانین. هاوكات پرسیارێكی ئه‌خلاقی ڕووبه‌ڕووی كه‌سایه‌تی و خێزانه‌كان ده‌بێته‌وه، ئایا هه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌رانبه‌ر به‌و بابه‌ته چییه؟ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌م فیلمه له تێڕوانینی ئه‌خلاقییه‌وه وه‌ربگرین و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كه گوزارشت له دیارده‌یه‌كی نه‌شیاوی په‌روه‌رده‌یی ده‌كات و وه‌ك عه‌ینه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی تماشای بكه‌ین، هه‌موومان له به‌رانبه‌ریدا ئاماده‌ین بڵێین ئه‌م گه‌نده‌ڵییه و گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام كێمان هه‌یه بڵێت با من گه‌نده‌ڵ نه‌بم و به‌شداری له‌م گه‌نده‌ڵییه‌دا نه‌كه‌م؟ به مانایه‌كی تر من له‌م فیلمه‌دا ناڵێم كامه لایه‌ن باشه و كامه‌ی خراپه، به‌ڵكو بینه‌ر به هۆشیاری خۆیه‌وه هه‌ست به باش و خراپی ده‌كات و به‌رانبه‌ریان هه‌ڵوێست نیشان ده‌دات. واته كۆی به‌رهه‌مه‌كه تابیر له سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه‌كان و فیگه‌ره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، بۆ نموونه كاراكته‌ری دكتۆری تێدایه، كه ده‌كرێت دكتۆره‌كان له كاتی بینین‌دا پرسیار له خۆیان بكه‌ن و بڵێن با وه‌ك ئه‌م دكتۆره نه‌بین، ئه‌مه بۆ مامۆستایه‌ك، ئه‌ندازیارێك قوتابییه‌كیش هه‌مان شته.
ـ لە فیلمەکەشدا وەک زۆرینەى فیلمەکانى ترت، جۆرێک لە ڕەشبینى و ڕەشنیشاندان و لەسێبەرنیشاندان هەیە؟
شەوکەت ئەمین کورکی: رەشبینی نا ، واقیع بینی باشترە. به گشتی ئه‌م فیلمه فه‌زایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه و كۆمه‌ڵگه به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌یان گرفتی تری ژیان، هاوكات دووچاری ئه‌م ده‌رد و دیارده‌یه‌یش بووه‌ته‌وه كه ئه‌ویش بابه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كان و بڕینی قۆناغه‌كانی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی خوێندنه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نه‌شیاو و نێگه‌تیڤ و ناموسته‌حه‌ق، به‌ڵام به نیشاندانی واقیعه‌كه، فیلمه‌كه دۆخێكی تر وه‌رده‌گرێت و به هۆی ئه‌وه‌ی ڕەخنهی جددی تێدایه و په‌نجه ده‌خاته سه‌ر قووڵایی دیارده‌كه و ڕەههندهكانی و نیشاندانی حاڵه‌ته ناله‌باره‌كه، بینه‌ر به خۆیدا ده‌چێته‌وه، له ئه‌نجامیشدا فه‌زا ڕەشهكه كاڵ ده‌بێته‌وه و ڕە‌نگه‌كه‌ی بۆ حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ ده‌گۆڕدرێت. له ڕاستیدا ئه‌م فلیمه به قه‌د ئه‌وه‌ی عه‌قڵانییه، هەستی نییه، چونكه نه‌هاتووه مامه‌ڵه‌یه‌كی هەستی له‌گه‌ڵ بینه‌ر بكات، به شێوه‌یه‌ك كه دوای ئه‌وه‌ی بینه‌ر ده‌یبینێت، هه‌موو شتێك له بیر بكات، به‌ڵكو وه‌ك پێشتر ئاماژەم بۆ كرد، پرسیار و پاشماوه‌ی بیركردنه‌وه و تێفكرین به جێ ده‌هێڵێت. ڕوونه ئه‌زموونی نزیكه‌ی پازده ساڵی به‌شێكی كورد به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا و به تایبه‌تریش له‌گه‌ڵ سۆشیال میدیا و ئه‌و تێكه‌ڵاوییه نادروسته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م بواره هه‌یه‌تی، تا ڕاده‌یه‌ك ڕۆڵێكی نێگه‌تیڤی كۆمه‌ڵایه‌تی و سێكته‌ره‌كانی بینیوه، به جۆرێك كه توانیویه‌تی كه‌سایه‌تی ساخته به‌رهه‌م بهێنێت، واته ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌یان ون بووه، به‌و واتایه‌ی ساده‌یی له ده‌ست چووه و شاردنه‌وه و ده‌مامك زیاد بووه.
من له‌م فیلمه‌دا ستایلێكی تایبه‌تم هه‌ڵبژارد، واته كاراكته‌ره‌كان له سێبه‌ردا داده‌نێم و به‌شیكیان به‌رده‌وام له تاریكیدان. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ندازیارێك بۆ ده‌بیت جێگه‌ی كاركردن و ئۆفیسه تایبه‌ته‌كه‌ی له ژێرزه‌مین بێت؟ دیاره بۆ ئه‌وه‌یه كه كارێكی قاچاخ ده‌كات و له شوێنه‌كه‌یدا كاره قاچاخه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه. هاوكات له فیلمه‌كه‌دا كامێرا زیاتر له پشته‌وه‌ی كاراكته‌ره‌كانه نه‌ك به چڕی له ڕوو و ڕووخساریان بێت، ئه‌مه‌ش ڕەههندێكی نه‌ناسراوی ئه‌و كه‌سانه نیشان ده‌دات وه‌ك چۆن كاراكته‌ره‌كه‌یان هه‌مان شێوه‌یه یان وه‌ك چۆن خۆیان هێشتا خۆیان ناناسن، بۆ نموونه كاراكته‌ری شیلان هێشتا تواناكانی خۆی نه‌ناسیوه، ئه‌گه‌ر خۆی ناسیبایه، ناچار نه‌بوو له ڕووکاردا یارمه‌تی خوشكه بچووكه‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام له واقیعدا یارمه‌تی هه‌سته ونبووه‌كانی خۆی ده‌دا.