هەولێر.. ئافرەتێک لە ماڵەکەیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

ژنێکی تەمەن 67 ساڵ دوای دوو رۆژ لە وەڵام نەدانەوەی تەلەفۆنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایار لە ماڵەکەیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتووە، ئەو ژنە ناوی تەمیمە عەزیزە و تەمەنی 67 ساڵە، دوای دوو رۆژ لە بێدەنگی و وەڵام نەدانەوەی تەلەفۆنەکەی کاژێر 06:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-05-2022 برایەکی بۆ سۆراخی خوشکەکەی چووەتە ماڵەکەی و بینیویەتی خۆی هەڵواسیوە.

ئاماژە بەوەشکرا، رووداوەکە لەدوای ئەوە دێت کە زیاتر لە دوو مانگە رزگار محەممەد ئەمین، هاوژینی تەمیمە بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە، ئەویش لە خەفەتی پیاوەکەیدا خۆی کوشتووە.

تەمیمە و رزگار نیشتەجێی ئەمریکان، چەند مانگێک پێش ئێستا رزگاری هاوژینی تووشی کۆرۆنا بووە و گیانی لەدەستداوە. ئێستاش تەرمی تەمیمە لە داد پزیشکی هەولێرە. ئەو ژنە و هاوژینە کۆچکردووەکەی هیچ منداڵێکیشیان نییە.

ھەواڵی زیاتر