٤٦ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنـــخوازدا تێ دەپەڕێت

ئەمڕۆ ٤٦ ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخوازدا تێدەپەڕێت. لە ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦ـدا بە فەرمانی بارزانیی نەمر، شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵان، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بۆ تەواوکردنی ئامانجە بەدی نەهاتووەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستانیەکەم بڵێسەی دا و کاروانی خەباتی نەپساوەی گەلەکەمانی درێژە دا.

ڕۆژی ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦ دوای ئەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان خۆی ڕێک خستەوە، لە دوایڕێککەوتنی خیانەتکارانەی جەزائیر جارێکی دیکە پێشمەرگەکانی پارتی توانییان درێژە بە شۆڕشی گەلی کوردستان بدەن و یەکەم فیشەک بەڕووی دوژمندا تەقێندرا.
لە شۆڕشی گوڵاندا بەڕێبەرایەتیی بارزانیی نەمر و ڕێنمایی سەرۆک بارزانی، کورد توانیی خۆی ڕێکبخاتەوە و دەست بکاتەوە بە شۆڕش، بەر لە دەستپێکردنی شۆڕش، پارتی پێداچوونەوەی بەڕێکخستنەکانیدا کرد و بەر لە دەستپێکردنی شۆڕش بڕیاری دا بەخوداچوونەوەش بکرێت. لەو چوارچێوەیەدا لە ساڵی ١٩٧٥ کۆنفرانسێک لە بەرلین بەڕێوە چوو، ئەویش لەبارەی چۆنیەتیی خۆئامادەکردن بۆ قۆناغێکی نوێی خەبات و دەستپێکردنەوەی شۆڕش، ئەوەی لە شۆڕشی ئەیلوول بەدەست نەھات لە گوڵان بە دەست ھات، ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست ھاتووە، بەرھەمی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخوازە، دەستکەوتەکان زۆرن، بەڵام ڕاپەڕین و پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشێکن لە دەستکەوتەکانی شۆڕش.

دەستپێکردنی شۆڕش
رۆژی ٢٦-٥-١٩٧٦ لە دۆڵ زەوییەکەم مەفرەزەی شۆڕش کە ٢٣ پێشمەرگە بوون لەگەڵ سوپای عێراق دەبێتە شەڕیان و سەید عەبدوڵڵای حاجی ئۆمەرانی دەبێتەیەکەم شەھیدی شۆڕشی گوڵان، مام نەبییەکەم برینداری شۆڕشی گوڵانە، پێشمەرگە و سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول نەیانهێشت خەونی دووژمنان بێتە دی، کە بەنیاز بوون شۆڕشی کورد بۆ ھەتاھەتایی لەناوببەن، شۆڕش ھەر زوو مەفرەزەی بچووکی پارتیزانی دروست کردەوە. لەناو جەرگەی باشووری کوردستان بەرپا کرایەوە، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات زۆر کەسایەتی و فەرماندە و سەرکردەی پێشووی شۆڕشی ئەیلوول بەو ھۆیەوە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەوە و چالاکی سیاسی و پێشمەرگایەتییان دەست پێ کردەوە. ھەر لەم بارەیەوە سمایل ئەسحەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، بۆ “ھەولێر” دەڵێ، گەلی کورد، گەلێکی بن دەست بوو، دەیویست لەژێر دەستی و زۆرداری ڕزگار بێت و، کوردستان لە داگیرکەران و ناحەزان ڕزگار بکات، کاتێک شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر. بە پاڵپشتی گەلی کورد بەردەوام لە بەھێزبووندا بوو، بە تایبەتی دوایڕێککەوتنامەی ١١ـی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ کورد توانیی نێوماڵی خۆی تا ڕادەیەکی زۆرڕێک بخاتەوە، دوژمنەکانی گەلی کورد دڵنیابوون کەناتوانن کورد لەناو ببەن، بۆیە پەنایان بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی جەزائیر برد. بەھۆی ئەو ڕێککەوتنە شۆڕشی ئەیلوول توشی نسکۆ بوو و گەلی کورد تا ڕادەیەکی زۆر توشی نائۆمێدی بوو. بۆ ڕەواندنەوەی ئەو نائۆمێدیە و وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول، بە فەرمانی بارزانی نەمرو بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و کاکە ئیدریسی ھەمیشە زیندوو، ئەوە بوو لەڕۆژی ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦ یەکەم ئاگری بڵێسەی شۆڕش لە شاخەکانی کوردستان دەست پێ کرد.

دەستکەوتەکانی شۆڕشی گوڵان
مەحموود قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، بۆ “ھەولێر” باسی دەستکەوتەکان دەکات و دەڵێ، شۆڕشی گوڵان بە تەواوکەری شۆڕشی ئەیلوول دادەنرێت، دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئەیلوول زۆر بوون، لەوانە ڕێککەوتننامەی ١١ـی ئازار، لە ھەمان کاتیشدا شۆڕشی گوڵان بەرپا بوو و پەڕەی بە خەبات دا. ئەو شۆڕشە توانیی ھەموو ھێز و بیر و باوەڕەکان لەژێریەک چەتر کۆبکاتەوە، بۆ زیاتر ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد، دروستبوونی حکوومەتی ھەرێم و ئەو ئازادییەی ئەمڕۆ ئێمە تێدا دەژین، بەرھەمی ئەو شۆڕشەیە، دەستکەوت و سەروەرییەکانی شۆڕشی گوڵان زۆرن بریتین، لە دەستکەوتەکانی ئێستا و سەرکەوتنەکانی ڕابردووی گەلەکەمان، چونکە ئەوەی کە ئێستا ھەمانە بەڕەنجی پێشمەرگە و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و خوێنی شەھیدەکان و بەرھەمی شۆڕشی گوڵان ھاتوونەتە دی، لەگەڵ ئەوەی توانیی ھیوا و ئۆمێدی گەلی کورد زیندوو بکاتەوە، ئەو شۆڕشە بووە ھۆی ھۆشیاربوونەوەی خەڵک، کە ڕۆژانە ھاووڵاتییان پەیوەندییان بە شۆڕشەوە دەکرد، ئەو بیر و باوەڕەی بۆ خەڵک دروست کرد کە خۆیان بکەنەیەک و دژی دوژمن بوەستنەوە، بۆیە دەستکەوتەکانی شۆڕشی گوڵان زۆرن.

ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە شۆڕشی گوڵاندا
وەکو پێشمەرگەکانی شۆڕشی گوڵان بۆ “ھەولێر” زیاتر دەڵێن، سەرۆک بارزانی،ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لە سەرپەرشتیکردنی ھەموو دەزگاکانی حزبی، ھەروەھا لە قۆناغەکانی شۆڕشدا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی، ھەروەها ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە پەیوەندییەکان لە بواری سەرپەرشتیی لەشکر و لە بواری راگەیاندن و لە ئامۆژگاریکردنی بەشیڕێکخستن، لە ھەمان کاتیشدا لە شەڕەکاندا بەشداریی دەکرد و دەورێکی باڵای ھەبوو، بەتایبەتی لە شەڕی خواکوڕکدا، سەرۆک بازرانی باوەڕی بەوە ھەبوو کە ئێمە خاوەن سۆز و بیرێکی ڕەواینە، دەتوانین بەسەر ھەموو کۆسپەکان زاڵ بین و گەلی کورد بە ھەموو ھیوا و ئاواتەکانی خۆی بگات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، سەرۆک بارزانی سەردانی دەرەوەی کرد، لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان کۆ بووەوە تا توانیی جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی کورد لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەکە خۆش بکات”.

ھەواڵی زیاتر