چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بە كورتی بە‌ كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

کۆبونەوەی ڕاوێژکاری
خاتـــوو جێنیـــن پلاســـخارت، نوێنەری ســـکرتێری گشـــتی نەتەوە یەکگرتوەکان و ســـەرۆکی یونامی لە عێراق بانگهێشـــتی ســـەرۆکی حیزبەکانـــی کوردســـتانی کردووە بـــۆ کۆبوونەوەیەکـــی ڕاوێژکاری دەربارەی دۆخی سیاســـی هەرێم و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان. کۆبووبەوەکە سبەینێ لە ئۆفیسە سەرەکییەکەی نەتەوە یەکگرتـــوەکان لە هەولێر بەڕێوە دەچێ. بڕیـــارە بەڕێز فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنەرایەتی
پارتی بکات. ئەم دەسپێشـــخەرییەی خاتوو پلاســـخارت دوای ئەوە دێت کە گرژی ڕاگەیاندن لەنێوان پارتی و یەکێتی خاوتر بۆتەوە و سەردانی جەنابی ســـەرۆکی هەرێمی کوردســـتان بۆ ســـلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتیی بەشێک لە حیزبەکان زەمینەیەکی باشتری بۆ گفتوگۆ و دایەلۆگ و لێکتێگەیشتن هێناوەتە ئاراوە.
گرنگی نەتەوە یەکگرتوەکان بە دۆخی سیاســـی هەرێم و خەمخۆریی نوێنەری سکرتێری گشتی، ئێستا و ئەوسایش بە هەرێمی کوردستان و هەوڵدانی بۆ ڕەوانەوەی گرژیی سیاسی نێوان لایەنەکان و پەیوەندی بەردەوامـــی بۆ نزیککردنەوەی هەولێـــر و بەغدا، ئاماژەی بەهێزن کە هێشـــتا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشـــتی و ئەندامانی هەمیشـــەیی ئەنجومەنی ئاسایش گرنگی زۆر بەهەرێمی کوردستان دەدەن و هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانی و پێشخستن و بووژانەوەی دەدەن لە ڕووە جیاوازەکانەوە. ڕاپۆرتەکەی نوێنەری ســـکرتێری گشـــتی لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشـــدا دەربارەی عێراق و تەرخانکردنی بەشـــێکی باشی ڕاپۆرتەکە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگی، پێگەی هەرێم و ڕۆڵی
لە سیاسەتی عێراق و ناوچەکەدا دەردەخات. ئەجێندای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممە کە بڕیارە تا سێ کاتژمێر بخایەنێت تایبەتە بە دۆخی ناوخۆی هەرێم، بەڵام ئەگەر زۆرە باســـی پرۆسەی سیاســـی عێراق و کاریگەریی پرۆســـەکەش بکرێت لەسەر هەلىژاردن لە هەرێمی کوردستان. گرنگە لایەنە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی 5/26 دا پابەندێتی خۆیان بە هەڵبژاردنکـــردن بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان دووپات بکەنەوە و لەوەش زیاتر بەڵێنی نەهێشـــتنی ئەو کۆسپانە بدەن کە وەک ڕێگر لە بەردەم هەلبژاردندا سەیر دەکرێن کە بەگشتی و جەوهەری یاسای هەلبژاردن و پێکهاتەی کۆمســـیۆنی هەڵبژاردنە. بەرژەوەندی گەل و
هەرێمی کوردستان لەوەدایە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت