شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

پارێزگاری دهۆك هێڵێكی پەیوەندی بۆ پێشنیازه‌كانی خەڵك تەرخان دەكات 

بۆ گەیشتنی گلەیی و پێشنیازەكانی خەڵك، پارێزگاری دهۆك هێڵێكی پەیوەندی تەرخان كردووە، بۆ ئەوەی خەڵك راستەوخۆ بتوانێ گلەیی و سەرنج و پێشنیارەكانیان بگەیەنن بە پارێزگاری دهۆك.

میلله‌ت عیسمه‌ت، سكرتێری رۆژنامه‌وانیى پارێزگاری دهۆك لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد: “ماوەیەك پێش ئێستا، سندووقێك هەبوو تایبەت بوو بە گلەیی و گازاندەی خەڵك، بەڵام بۆ ئەوەی باشتر دەنگ و گلەیی خەڵك بگاتە شوێنی خۆی، پارێزگاری دهۆك هێڵێكی پەیوەندیی داناوە، بۆ ئەوەی هەر كەسێك بیەوێت گلەیی و سەرنج و پێشنیازی هەبێت، راستەوخۆ بیگەیەنێت بە پارێزگار.

سكرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگار دووپاتیشی كردەوە، كە ژمارەكە بریتییە لە (07518002873)، بۆ ئەوەی هەر كەسێك بیەوێت لە كاتی دەوامدا گلەیی یان پێشنیاز و را و سەرنجی خۆی بگەیەنێت، بەمەش دەتوانرێ خزمەتی خەڵكی پێ بكرێت.