بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر یەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرنگیدان و بۆ بەرژەوەندی گشتیی و ئاسانکاری ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان لە سنوری ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر یەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە.
ئاماژە بەوەش درا، کە ئەم بڕیارە بۆ زیاتر گرنگیدانە بە کەرتی پەروەردە و خزمەتکردنی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و قوتابیان بە گشتی.