له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: دوای نیوه‌ڕۆی دوێنى 22/5/2022، هه‌واڵێك له كۆمه‌ڵێك په‌یج بڵاوبووه‌وه، كه گوایه له كۆلێژێكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، قوتابیییه‌كی قۆناغی یه‌ك به هه‌ڵه پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی سێی پێدراوه و قوتابییه‌كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه و نه‌یزانیوه كه پرسیاری خۆی نییه، تا كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له هۆڵی تاقیكردنه‌وه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددیندا، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ به‌دواداچوونی وردی بۆ ئه‌م پرسه كردووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاگری سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان كردووه، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر هیچ شتێكی وا ڕووی نه‌داوه.