گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر ڕادەگیرێن 

 نووسینگەی رۆژنامەوانیی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایگەیاند کە بەھۆی خۆڵبارینی چڕ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر سەرجەم گەشتەکانی راگرت.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەمھۆیەوەش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر سەرجەم گەشتەکانی راگرت.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەھۆی خۆڵبارینێکی چڕ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر سەرجەم گەشتەکانی راگرت و لە ئەگەری ھەبوونی ھەر گۆڕانکارییەک گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر