دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بارەگایەكی پەكەكە لە گوندێکی سنووری چەمچەماڵ دەکاتە ئامانج

دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە گوندێكی نزیك چەمچەماڵ بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێكیان ‏كردووە، جگە لە ئۆتۆمبێلەكە، ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەكەش كەوتووەتەوە.

هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر بە کوردستان24 ی راگەیاند  “ئۆتۆمبێلێك پێكراوە لە گوندی دووتەقەڵ لە بناری خاڵ خاڵان، بەبیانووی هەبوونی چەکداری  پەكەكە، لەناو ئۆتۆمبێلەکە پێنج کەسی تیابوون و کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، هێزە ئەمنییەكان و هێزی بەرگریی شارستانی چوونەتە ناوچەكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ‏ئێستا فڕۆكەكان بەئاسمانی ناوچەكەوەن، ناتوانن بچنە شوێنی ڕووداوەكە.

ھەواڵی زیاتر