ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد به‌ڕێز مامۆستا شه‌هرامى نازرى كرد كه ماوه‌یه‌كه به سه‌ردان له هه‌رێمى كوردستانه و پێرێ دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونیى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ به‌خشرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به دیدارى مامۆستا نازرى، ڕێز و ستایش و پێزانینى بۆ مێژوو و خزمه‌ت و كار و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانى دووپات كرده‌وه و پێگه و ناوبانگى مامۆستا نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان و ئه‌و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى به ده‌ستى هێناون، به مایه‌ى شانازى بۆ هه‌موو كوردێك و خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا. به‌ڕێزیان وێڕاى دووپاتكردنهوهى هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ مامۆستا نازرى، هیواى ته‌مه‌نى درێژ و ته‌ندروستیى باش و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه مامۆستا شه‌هرامى نازرى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و ئه‌و ڕێزلێنان و خهڵاتكردنهى له هه‌رێمى كوردستان لێى كراوه، دووپاتى كرده‌وه كه ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنى له كوردستان، لاى ئه‌و له هه‌موو ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییانه زیاتر مایه‌ى شادى و مانادارتر و به‌هادارتره كه له‌سه‌ر ئاستى جیهان پێشكه‌شى كراون و خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و دیدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى نیشان دا.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزان وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و بریكارى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده بوون.